هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوە یەکگرتوەکان: لەساڵی 2009 وە 100 هەزار هاوڵاتی ئەفغانی بونەتە قوربانی

نەتەوە یەکگرتوەکان: لەساڵی 2009 وە 100 هەزار هاوڵاتی ئەفغانی بونەتە قوربانی
نەتەوە یەکگرتوەکان: لەساڵی 2009 وە 100 هەزار هاوڵاتی ئەفغانی بونەتە قوربانی

2019-12-27 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، لەماوەی 10 ساڵی رابردودا بەهۆی شەڕی ئەفغانستان لەساڵی 2009-وە نزیکەی 100 هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتە کوژراو برینداربون. 

بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، یادمیچی یامامتۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەئەفغانستان راگەیەنراێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە لەساڵی 2009-وە نزیکەی 100 هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتە کوژراو برینداربون و هێشتا جەنگی خوێناوی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

ئەوەش پاش هێرشێکی تیرۆرستی کە رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەناوچەی بەڵخ لەبەشی باکوری ئەو وڵاتە رویدا و بەهۆیەوە لانیکەم 10 سەربازی ئەفغانی کوژران.

 پاش 10 ساڵ ژمارەی قوربانیان 100 هەزار کەسی تێپەڕاند

لەوبارەیەوە، یامامتۆ رایگەیاندوە، لەو رۆژەوە کە بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لەئەفغانستان دەستیپێکردوە لەساڵی 2009 تەواوی قوربانیانی ئەو وڵاتەمان تۆمارکردوە و بەداخەوە پاش 10 ساڵ ژمارەی قوربانیان 100 هەزار کەسی تێپەڕاند.
رێگەیەک بدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان

داواشی لەهەمو لایەنەکان کرد رێگەیەک بدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان و قوربانیدانی هاوڵاتیانی ئەفغانی، ئەوانیش وەک نەتەوە یەکگرتوەکان زەمینەسازی بۆ لێکتێگەشتنی هەمو لایەنەکان و بەرجەستەکردنی سەقامگیری دەکەن.