لە 2019دا لە پارێزگای هەولێر 1712 تۆمەتبار بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هەولێر ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی 2019 بڵاوكرده‌وه و بەپێی ئامارەکە، لە ئەمساڵدا هەزار و 712 تۆمه‌تبار بە تۆمەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیركراون.
عیسا خدر، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ 2019 بە تۆمەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەزار و 712 تۆمەتبار دەستگیرکراون و لە ناویشیاندا 503 کەس سزادراون و هەزار و 182 کەسیش تا ئێستا دۆسیەکانیان لە دادگا یەکلایی نەکراوەتەوە".
ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە 230 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه، جگه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نۆ هەزار و 215 شریت حه‌بی هۆشبەر، هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر دوو ملیۆن و 405 هەزار دیناری و 15هه‌زار و 60 دۆلاری ساخته.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان گوتیشی: "لە هەرێمی کوردستان هیچ سەرچاوەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر نییە بەڵکو ئەوەی کە هەیە لە وڵاتانی دەوروبەرەوە دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان و پێویستە لە سەر دەروازە سنوورییەکان و گشت بازگەکان زیاتر چاوکراوەبن و ئاگاداری ئەم حاڵەتانەبن، بۆ ئەوەی هەموومان ڕێگری بکەین لە هاتنە ناوەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ هەرێمی کوردستان".