English | عربي

له‌ شنگال ئاگر له‌ ده‌غڵودانى جووتیارانى كورد به‌ردرا


له‌ شنگال ئاگر له‌ ده‌غڵودانى جووتیارانى كورد به‌ردرا

2019/06/04 | 21:50

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ سێشەممە به‌رپرسێكى پارتى له‌ شنگال رایگه‌یاند له‌ ناحیه‌ى گرعوزێرى سنوورى شنگال، ئاگر له‌ ده‌غڵودانى جووتیارانى كوردى ئێزیدى به‌ردرا، به‌م هۆیه‌وه‌ رووبه‌رێكى فراوانى زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان سووتان.

ئیدریس زۆزانى كارگێڕى لقى (17)ى شنگالى پارتى به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند "له‌ دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه‌ له‌ گوندى وه‌ردیه‌ى ناحیه‌ى گرعوزێرى سنوورى شنگال، ئاگر له‌ ده‌غڵودانى جووتیارانى كوردى ئێزیدى به‌ردراوه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ رووبه‌رێكى به‌رفراوانى زه‌وى چێنراو به‌ گه‌نم و جۆ سووتان، كه‌ به‌ زیاتر له‌ 1500 دۆنم مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت".

هەروەها رایگه‌یاند "به‌هۆى گه‌وره‌یى و به‌هێزى ئاگره‌كه‌وه‌ تا خوارووى شنگال رۆیشتووه‌ و تا ئێستەش به‌ته‌واوى كۆنتڕۆل نه‌كراوه‌، چونكه‌ حكوومه‌تى عێراق وه‌كو پێویست به‌هاناى خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ نه‌چووه‌، ته‌نیا چه‌ند ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌كى كه‌م گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌".

لەباره‌ى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى له‌ شنگال ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد "دڵنیاین به‌ ئه‌نقه‌ست ئاگر له‌ ده‌غڵودانى جووتیارانى كورد به‌ردراوه‌، چونكه‌ پێشتر چه‌ند جارێك گرووپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌كدارانى داعش داواى نیوه‌ى به‌روبوومى به‌رهه‌مى ئه‌مساڵیان له‌ جووتیاران كردبوو".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending