هەواڵی کوردستان ئێستا

کەوتنەوەی ئاگر لەئوسترالیا سیستمی ئاوی پایتەخت دەخاتە مەترسییەوە

کەوتنەوەی ئاگر لەئوسترالیا سیستمی ئاوی پایتەخت دەخاتە مەترسییەوە
کەوتنەوەی ئاگر لەئوسترالیا سیستمی ئاوی پایتەخت دەخاتە مەترسییەوە

2019-12-27 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا رایانگەیاند، لەئێستادا بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەدەوربەروی سدنی پایتەختی ئوسترالیا، لەئێستادا مەترسی لەسەر سیستمی ئاوی ئەو شارە هەیە و هەمو هەوڵێکیان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانە لەسەر وێستگەکانی هەڵدانی ئاو و بۆڕییەکانی گواستنەوە.

لەئێستادا سیستمی ئاوری ئەو شارە لەمەترسیدایە

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ماوەی چەند هەفتەیەکە ئاگر لەناوچە شاخاوی و پێدەشتەکانی دەوروبەری سدنی پایتەختی ئەو وڵاتە کەوتۆتەوە و بەهۆیەوە لەئێستادا سیستمی ئاوری ئەو شارە لەمەترسیدایە، تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوەش لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان.
دوبارە دەکەونەوە بەردەم مەترسی ئاگری زیات

بەرپرسانی ئاگرکوژاندنەوەی ئوسترالیا راشیانگەیاندوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و زۆربونی رادەی شێ کەمێک دۆخی ئاگرەکە باشتربوە، بەڵام پێناچێت ئە خاوبونەوەیە زۆر بخایەنێت و دوبارە دەکەونەوە بەردەم مەترسی ئاگری زیاتر.

بەڕێوەبەرایەتی ( نیو ساوز) لەسدنی رایگەیاندوە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەگەڕێنەوە 40 پلەی سلیزی، ئەوەش مەترسی زیاتر بۆ ئاگرەکەی دەوروبەری سەدی ئاوی ( واراگامبا) دروستدەکات کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوە بۆ سدنی.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە بەهۆی  دوبارە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لەبەشی پێشەوە و لەهەمو لایەک مەترسییەکان زیاتر دەبێت.