English | عربي

بە دو گوڕی جیاواز بومەلەرزە خانەقین و گەرمیانی هەژاند


بە دو گوڕی جیاواز بومەلەرزە خانەقین و گەرمیانی هەژاند

2019/06/05 | 12:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی‌ و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە دو گوڕی جیاواز دو بومەلەرزە گەرمیان و قەزای خانەقینی‌ هەژاند.بەپێی زانیاریەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دو بومەلەرزە لە کاتژمێر 6:33 خولەك و 6:36 خولەك  بە گوری 4.4 و 4.9، لە قەزای خانەقین و سنوری گەرمیانی داوە.کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندوە کە بومەلەرزەکە بە قوڵایی 11 کیلۆمەتر و لە دوری 29 کیلۆمەتر لە دوری قەزای خانەقین ڕوی داوە و لە ناوچەکەش هەستی پێکراوە.هاوكات پێگەی بومەلەرزەزانی جیهانی رایگەیاندوە، چەقی ئەو دو بومەلەرزەیەی ئەمڕۆ لە ناوچەكانی خانەقین و گەرمیان رویداوە، دەكەوێتە سەرپێڵی زەهاو لە رۆژهەڵاتی كوردستان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending