هەواڵی کوردستان ئێستا

خۆپیشاندەرێكی عێراقی: هەڵوێستی سەرۆك بەرهەم لەسەر سەرم دادەنێم، كەسێكی دەستپاكە و پشتوانی لە ئێمە دەكات

خۆپیشاندەرێكی عێراقی: هەڵوێستی سەرۆك بەرهەم لەسەر سەرم دادەنێم، كەسێكی دەستپاكە و پشتوانی لە ئێمە دەكات
خۆپیشاندەرێكی عێراقی: هەڵوێستی سەرۆك بەرهەم لەسەر سەرم دادەنێم، كەسێكی دەستپاكە و پشتوانی لە ئێمە دەكات

2019-12-27 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان- 

شەقامی عێراقی هەڵویستەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ كاندیدنەكردنی كاندیدەكەی كوتلەی بینا بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق و ئامادەیی دەربڕین بۆ دەستلەكاركێشانەوە بە نیشتیمانیانە وەسف دەكەن و خۆپیشاندەرێك دەڵێت،"هەڵوێستی سەرۆك بەرهەم لەسەر سەرم دادەنێم، كەسێكی دەستپاكە و پشتوانی لە ئێمە دەكات"

لە وەڵامی مستەفا گۆران پەیامنێری روداو، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی شاری بەغداد هەڵوێستی سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بە بەرپرسیارانە و نیشتیمانیانە وەسف دەكەن و رایدەگەیەنن رێگەی نەداوە خوێنی عێراقییەكان بڕژێت.

لە شەوی رابردوەوە خۆپیشاندەرانی عێراق ئاهەنگ دەگێڕن بەوەی كە سەرۆك كۆمار لەگەڵ هەڵوێستی خەڵكە

پەیامنێری روداو دەڵێت، لە شەوی رابردوەوە خۆپیشاندەرانی عێراق ئاهەنگ دەگێڕن بەوەی كە سەرۆك كۆمار لەگەڵ هەڵوێستی خەڵكە، هاوڵاتییەك بەناوی عەزیز دەڵێت،"ئەمە هەڵوێستێكی زۆر شەریفانەیە، رێگەی نەدا كە خوێن بڕژێت، ئەمە ئەركی سەر شانی جێبەجێ كردوە، رێگەشی نەدا كەس خۆی بەسەریدا بسەپێنێت، كە ئەمە زۆر باشترە لەوەی كەسێك خۆی بەسەریدا بسەپێنێت، ئەمە هەڵوێستێكە مێژو بۆی دەنوسێت و پاڵپشتی گەل بەدەستدەهێنێت".

پێویستە ئیتر مەرجەعیەت دەستبەرداری گوتاری سیاسی بێت، گەل خۆی بڕیار دەدات و بیردەكاتەوە

سەبارەت بە هەڵوێستی مەرجەعیەت كەرایگەیاندبو ئەمڕۆ هەینی وتاری نابێت، گەنجێكی عێراقی دەڵێت،"پێویستە ئیتر مەرجەعیەت دەستبەرداری گوتاری سیاسی بێت، گەل خۆی بڕیار دەدات و بیردەكاتەوە، ئێمە لەدوای شۆڕشی ئۆكۆتۆبەری ئەمساڵ هۆشیاری گەورەمان بەدەستهێناوە، بۆیە ئیتر پێویست بە وتاری مەرجەعیەت ناكات".

دەبێت عێراق بەهەمو شێوەیەك كوتلە بازی دوربخرێتەوە

دەربارەی هەڵوێستی سەرۆك بەرهەم ئەو گەنجە دەڵێـت،"هەڵوێستەكەی سەرۆك كۆمار باش بو، بەڵام ئایا لەپشت پەردەشت هەمان شتە ئەمەیان شتێكی دیكە دەگوزەرێت، دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك كۆمار كارێكی باش نییە، من دەڵێم گەورەترین كوتلە لە گەلەوە دەست پێدەكات، راستە گەورەترین كوتلە لە پەرلەمان دیارە، بەڵام دەبێت عێراق بەهەمو شێوەیەك كوتلە بازی دوربخرێتەوە. داواش لە گەلی كورد دەكەم و پێیان دەڵێم ئێوە برای ئێمەن تكایە پشتیوانیمان بكەن".

سەرۆك كۆمار هەڵوێستێكی نواند كە مێژو بۆی دەنوسێت، سوپاسی دەكەین كە پشتگیری گەلی عێراقی كرد

هاوكات هاوڵاتییەكی دیكەی عێراق دەڵێت،"سەرۆك كۆمار هەڵوێستێكی نواند كە مێژو بۆی دەنوسێت، سوپاسی دەكەین كە پشتگیری گەلی عێراقی كرد، سوپاسی دەكەین بەرامبەر ئەو ئۆقرایەی بەرامبەر هاوڕێكانی نواندی"

هەڵوێستی سەرۆك كۆمار لەسەر سەرم دادەنێم، كەسێكی دەست پاكە، پشتیوانی لە ئێمە كردوە

یەكێكی دیكە لە خۆپیشاندەرانی بەغداد دەڵێت،"هەڵوێستی سەرۆك كۆمار لەسەر سەرم دادەنێم، كەسێكی دەست پاكە، پشتیوانی لە ئێمە كردوە"