English | عربي

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی سودان بەرزبوەوە


ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی سودان بەرزبوەوە

2019/06/05 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لیژنەی پزیشکانی سودان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لەبەردەم بارەگای سەرەکی سوپای ئەو وڵاتە لە لایەن ژەكدارانی ئەنجومەنی سەربازیەوە هێرشیان كرایەسەر، ژمارەی كوژراوان بۆ60 کەس بەرزبوەوە.

دوای ئەوەی دوشەممەی رابردو 3ی حوزەیران، لە خەرتوم-ی پایتیختی سودان، پێكدادان لە نێوان ئەنجومەنی سەربازی سودان و خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە رویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكە برینداربون، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی پزیشكانیسودان رایگەیاند، ژمارەی كوژراوان گەیشتوەتە 60 كەس و 140 كەسی دیكەش برینداربون.به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپیشاندانه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاندوه‌، ئه‌و سودانییانه‌ به‌ گولـله‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازی خێرا كوژراون، كه‌ محه‌مه‌د حه‌مدان ده‌قلۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ ده‌كات.دوای ئه‌و پێكدادانه‌ و پەرەسەندنی ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئەنجومەنی ڕاگوزەری سەربازی سودان و خۆپیشانده‌ران، ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ هاوپه‌یمانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته‌،سەرجەم ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ھەڵوەشاندەوە و داویكرد بەچاودێریی وڵاتان ھەڵبژاردنێکی پێشوەختە ئه‌نجامبدرێت.ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ ماوەی چەند ھەفتەی رابردودا ئەنجومەنی سەربازی سودان و ئەنجومەنی مەدەنی ‌، به‌ مه‌به‌ستی بەڕێوەبردنی وڵات دانوستانه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەش کە لەنێوانیاندا واژۆكراوه‌، بەڕێوەبردنی وڵات بۆ ماوەی سێ ساڵ بەشێوەی ڕاگوزەر و ھاوبەش بەردەوام ده‌بێت و دواتر ھەڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending