هەواڵی کوردستان ئێستا

"لە دھۆک ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیرێتە بەر"

"لە دھۆک ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیرێتە بەر"
"لە دھۆک ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیرێتە بەر"

2020-06-03 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

دهۆک – KDP.info -  لە شەوی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە پەنجا حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دھۆک تۆمار کراون و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دھۆکیش ئاشکرای کرد، ھەموو ڕێکارێکی پێویست گیراوەتە بەر و ھەموو ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان ھەبووە پشکنینیان بۆ دەکرێت.

حەمزە ڕەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ ١٩ ھاووڵاتیی دیکەی دھۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و پشکنیان دەرچوو، تەندروستی ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتە بەر، بەڵام کێشەکە لەوەدایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەم جارە دیار نییە، بۆ نموونە، لە داوەتێکی ماڵان زیاتر لە پەنجا کەس تووش بوونە، بەڵام دیار نییە خاوەنماڵەکە لە کوێوە تووشی ڤایرۆسەکە بووە."

گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک دەڵێت: "ڕەوشی نەخۆشەکانی دھۆک تا ڕادەیەک جێگیرە، تەنیا یەک نەخۆش پێویستی بە ئامێری دەستکرد بۆ ھەناسەدان ھەیە، ئێستا ٧٠ نەخۆش لەژێر چاودێریدان و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن."

حەمزە ڕەزیکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە دھۆک ھەیە و نەخۆشخانەیەکی دیکەش ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە نەخۆش، بەڵام ئەگەر ژمارەی تووشبووان زیاد بکات ئەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دھۆک پلانی دیکەی بەردەستە بۆ دابینکردنی شوێن، چونکە پشکنێکی زۆر کراوە و پێشبینی ھەڵکشانی ژمارەی تووشبووان دەکرێت."

قائید میرۆ