English | عربي

دوای پێکدادانە خوێناویەکی سوپای سودان و خۆپیشاندەران لاشەی دەیان کەس لە روباری نیل-دا دەرهێنرایەوە


دوای پێکدادانە خوێناویەکی سوپای سودان و خۆپیشاندەران  لاشەی دەیان کەس لە روباری نیل-دا دەرهێنرایەوە

2019/06/05 | 23:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی سودان لە بەرزبونەوەدایە، بەگوێرەی نوێترین ئامار تا ئێوەرای ئەمرۆ چوارشەممە 5/6/2019 زیاتر لە سەد کەس کوژراون، لاشەی زیاتر لە 40 کەسیش لە روباری نیلدا دەرهێنراوەتەوە.پێکدادانەکانی دو رۆژی رابردوی نێوان ئەنجومەنی سەربازی سودان و خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە بە خوێناویترین پێکدادان دادەنرێت لە دوای لەسەر کار لابردنی عومەر بەشیر لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، کە تیایدا هەردولا ناکۆکن لە بەڕێوەبردنی وڵات لە "قۆناغی راگوازی دیموکراسی"دا.وای ئه‌و پێكدادانه‌ و پەرەسەندنی ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئەنجومەنی ڕاگوزەری سەربازی سودان و خۆپیشانده‌ران، ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ هاوپه‌یمانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته‌،سەرجەم ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ھەڵوەشاندەوە و داویكرد بەچاودێریی وڵاتان ھەڵبژاردنێکی پێشوەختە ئه‌نجامبدرێت.ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ ماوەی چەند ھەفتەی رابردودا ئەنجومەنی سەربازی سودان و ئەنجومەنی مەدەنی ‌، به‌ مه‌به‌ستی بەڕێوەبردنی وڵات دانوستانه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەش کە لەنێوانیاندا واژۆكراوه‌، بەڕێوەبردنی وڵات بۆ ماوەی سێ ساڵ بەشێوەی ڕاگوزەر و ھاوبەش بەردەوام ده‌بێت و دواتر ھەڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending