ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بەهۆى كۆرۆناوە 108 هەزارى تێپەڕاند
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له 24 كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، هەزار و 159 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ 108 هه‌زار و 104 به‌رزبووه‌ته‌وه.
له 24 كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، هەزار و 159 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ 108 هه‌زار و 104 به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمريكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ بوون، 21 هه‌زار و 522 كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 882 هه‌زار و 148 كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زار و 159 كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته 108 هه‌زار و 104 كه‌س.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له بەڕازيل به 558 هه‌زار و 237 حاڵه‌ت، رووسيا به 432 هه‌زار و 277 حاڵه‌ت و ئيسپانبا به 287 هه‌زار و 12 حاڵه‌ت دێن.
- نيويۆرک بووەتە چەقى پەتاكە لە ئەمريكا
لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمريكاش، ويلايەتى نيويۆرک لە سەرووى هەموو ويلايەتەكان دێت لەڕووى كاريگەرییهكانی ڤايرۆسى كۆرۆناوە.
تا ئێستا لەو ويلايەتە 381 هەزار و 912 حاڵەتى تووشبوون و زياتر لە 30 هەزار تووشبووش گيان لەدەستداوە.