English | عربي

خوێندنگایه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر سوتا


خوێندنگایه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر سوتا

2019/06/06 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر ئاگر له‌ خوێندنگه‌ی ره‌هه‌ند له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كابینه‌ی خوێندنگایه‌كه‌ سوتان و زیانی ماددی زۆر به‌ر خوێندنگایه‌كه‌ كه‌وت.په‌یامنێری خه‌ندان له‌ شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند ، پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌خوێندنگای ره‌هه‌ندی بنەڕەتی لە گەڕەکی شه‌هیدان له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ ، به‌هۆیه‌وه‌ له‌ نۆ كابینه‌ی خوێندنگایه‌كه‌ پێنج كابینه‌ی سوتان و زیانی زۆری به‌ر خوێندنگایه‌كه‌ گه‌یاند .شایه‌تحاڵان هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ سوتانی پوش و په‌ڵاشی ده‌روبه‌ری خوێندنگایه‌كه‌ دواتر ئاگره‌كه‌ به‌ربۆته‌ خوێندنگایه‌كه‌ ، له‌ لایه‌ن دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش به‌شێكی كه‌لوپه‌لی خوێندنگایه‌كه‌ له‌ سوتان ده‌رباز كراون.خوێندنگای ره‌هه‌ندی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو كه‌وتۆته‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ركوك، خوێندنگایه‌كه‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ دروستكراوه‌ و له‌ نۆ كابینه‌ پێكهاتوه‌، به‌هۆی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ به‌شێكی خوێندنگایه‌كه‌ سوتا و زیانی زۆری مادی به‌ركه‌وت، له‌و گه‌ڕه‌كه‌ش ته‌نها ئه‌و خوێندنگایه‌ دروستكراوه‌ كه‌ زۆربه‌ی خوێندكاره‌كانی منداڵ و كه‌سوكاری شه‌هیدانن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending