هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌یامى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

په‌یامى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
په‌یامى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

2019-12-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-به‌ بۆنه‌ى كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ یه‌ك به‌ یه‌كى ئه‌ندامانى ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى گشتیى یه‌كێتى و ته‌واوى كادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌یى و پێگه‌یه‌كى كاریگه‌ره‌، به‌ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ ڕۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ عێراق و خزمه‌تكردنى زیاترى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى و دروستكردنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا بگێڕێت.

هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ یادى جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

27/12/2019