2017/09/24 | 16:00

بەوێنە.. لە تەواوی قوتابخانەکانی سلێمانی وێستگە و سندوقی دەنگدان دانراوە

(هەواڵ كوردستان)-

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤⁄٩⁄٢٠١٧ لە تەواوی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، وێستگە و سندوقی دەنگدان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دانرا.

 

دیاری نەسرەدین، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی دەنگدانی ڕیفراندۆم تەواو بووە، ھەروەھا ئەمڕۆ یەکشەممە 24/9/2017 لە تەواوی قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری سندوق و وێستگەی دەنگدان دانراوە".

 

یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، ئەوەشی خستە روو: "بنکەی تایبەتی دەنگدان لە خانەی بەساڵاچوان، نەخۆشخانەکان، گرتووخانەکان دانراوە، بۆئەوەی ھەموو کەسێک بەشداری دەنگدان بە ڕیفراندۆم بکات وھێچ کەسێک مافی دەنگدانی نەفەوتێت".

 

ئاشکراشی کرد کە بەپێی ڕێکارە کارگێڕییەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی 74 ناوەندی دەنگدان و 514 بنکەی گشتی و 2 ھەزار و 779 وێستگەی دەنگدان دانراوە، ھەروەھا ھەزار و 259بنکە تەنیا لە ناو شاری سلێمانی دانراوە.

 

گوتیشی: "سبەی دوو شەممە ٢٥⁄٩⁄٢٠١٧ ھاونیشتمانییان دەتوانن لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو سەعات ٦ی ئێوارە سەردانی قوتابخانەکان بکەن، بە مەبەستی دەنگدان بە پڕۆسەی ڕیفراندۆم".

 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending