2017/10/13 | 18:17

خامنەیی نامەیەک بۆ عەبادی دەنێرێت

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرماڵپەڕی ئەلئیخباری نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان بڵاویکردووەتەوە، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە بەغدایە و نامەیەکی عەلی خامنەیی داوەتە حەیدەر عەبادی.

بەپێی هەواڵەکە خامنەیی لە نامەکەدا پشتگیری تەواوی بۆ هەنگاوەکانی بەغدا دژی هەولێر دەربڕیوە.بەپێی ماڵپەڕەکە، لە نامەکەدا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاڵپشتی تەواوی خۆی  بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕیوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتەکانی کەرکووک و دامەزراوە سەرەکییەکانی شارەکە.لە هەواڵەکەدا هاتووە: "قاسم سولەیمانی بەم دواییە گەیشتووەتە بەغدا و نامەکەی رادەستی عەبادی کردووە، پشتگیری وڵاتەکەیشی بۆ حکومەتی عێراق خستووەتەڕوو، هەروەها سولەیمانی ئاماژەی بە پشوودرێژی و ئۆقرەیی بەغدا لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکە کردووە".ماڵپەڕی ئەلئیخبار نامەکەی بە "نامەی گەرم" ناوبردووە و تێیدا لەبارەی  قەیرانی نێوان بەغدا و هەولێر ئامادەیی تارانی بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری پێویست بۆ حکومەتی عەبادی خستووەتەڕوو، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا ئامادەیی تارانی بۆ دابینکردنی پشتگیری سیاسی بۆ هەرهەنگاوێکی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەرامبەر "عینادی هەولێر" دەربڕیوە کە عەبادی بە گونجاوی بزانێت.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ هێزەکانی سوریای دیموکرات تەواوی شاری ڕەققە لە داعش ڕزگاردەکەن
⋙ میدیاكانی ئه‌مریكا: راده‌ستكردنی كه‌ركووك به‌ ئێران شكستی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه‌
⋙ شوان داودی: نەجمەدین کەریم بەپاسەوانەکانی وتووە کێتان دەبێـت بەپارتی بێت لەگەڵم
⋙ سوپای عێراق‌و حەشد دەگەنە ناو سەنتەری مەخمور
⋙ بەهۆی نەدانی باجەوە ئەگەر هەیە رۆناڵدۆ زیندانی بکرێت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ وێنە و زانیاری..پایتەختی بیبەری سور بناسە
⋙ بەوێنە.. توندڕەوێک لە لەندەن بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵکی
⋙ وێنە و زانیاری...خانمێک لەگەڵ ٥٤ بوکەڵەدا ژیان بەسەر دەبات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش