2017/10/13 | 19:17

به‌وێنه‌وە... سۆنیا بێتووشی براندێكی ماكیاژ دروست ده‌كات

(هەواڵ كوردستان)- سۆنیا بێتووشی خانمه‌ دیزاینه‌ری كورد و شاجوانی ئێران بۆ ساڵی 2016، براندێكی ماكیاژ به‌ ناوی خۆیەوە دروست ده‌كات و بڕیاره‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نمایشی بكات.

سۆنیا بێتووشی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند "براندێكی ماكیاژم به‌ ناوی (زاپیدۆل) دروست كردووە، كه‌ براندێكی خۆمه‌ و پێشتر جلوبه‌رگیشم به‌م ناوه‌ دروست كردووه‌، بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ فامیڵی مۆڵ لە هه‌ولێر نمایشی بكه‌ین، دواتر له‌ دهۆك و سلێمانی نمایش ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌ بیرۆكه‌ی دروستكردنی براندی ماكیاژ به‌ ناوی خۆیەوە، سۆنیا ده‌ڵێ "بیرۆكه‌ی ئه‌و كاره‌م له‌و كاته‌وه‌ بۆ هات كه‌ جلوبه‌رگم دیزاین ده‌كرد، زیاتر ئه‌و ئافره‌تانه‌ سوودیان لێ وه‌رده‌گرت كه‌ باڵاپۆش نین، به‌ڵام ماكیاژ هه‌موو ئافره‌تان ده‌توانن سوودی لی وه‌رگرن".

سۆنیا بێتووشی كچێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، جگه‌ له‌وه‌ی دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه‌، ساڵی ڕابردوو وه‌ك شاجوانی ئێران بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending