2017/10/13 | 20:17

ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەدات بۆ دابەشکردنی زەوی

(هەواڵ كوردستان)-

ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەدات بۆ دابەشکردنی زەوی

ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی سەنگەر دەدات و وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدانیشجەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، ئامادەکارییان بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبونیش بەسەر کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش دەستپێکردوە، دەشڵێت:"دوو پرسی گرنگ لەوەزارەت کاریان لەسەرکراوە".

فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند،"دوو پرسی تایبەت بەدابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان لەوەزارەتەکەمان ئامادەکاری بۆکراوەو ئەوانیش دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی سەنگەرو دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش".

وتیشی:"لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمەوە ڕەزامەندی دراوە بۆ دابەشکردنی ١٢ ھەزار پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی سەنگەر، ئێستاش چاوەڕوانی دیاریکردنی زەویەکان دەکرێت لەلایەن وەزارەتی شارەوانیەوە".

وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان ئەوەشی ڕونکردەوە، بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبون و زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش، لیژنەیەکی باڵا پێکھێنراوەو داواکراوە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە خزمەتگوزاری بگەیەنێتە یەکەکانی نیشتەجێبون و داواش لەوەزارەتی شارەوانی کراوە زەوی دیاریبکات لەوناچانەی یەکەی نیشتەجێبونی تێدا دروستنەکراوە.

سەبارەت بەوادەی دابەشکردنی یەکەکانیش، وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان ئاشکرایکرد، "چاوەڕوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین دوایین ئاماری شەھیدان ئاشکرابکات و بەڵێنیشدراوە لەداھاتویەکی نزیکدا خزمەتگوزاری یەکەکانی نیشتەجێبون کۆتایی بەکارەکانیان بھێندرێت، دواتر دابەشدەکرێت بەسەر کەسوکاری شەھیداندا".

SNN:

بەشی هەواڵ

 31 خولەک پێشتر - Oct 13 2017 7:45PM

 11278

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/Hawkardni%20mndal



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ هێزەکانی سوریای دیموکرات تەواوی شاری ڕەققە لە داعش ڕزگاردەکەن
⋙ میدیاكانی ئه‌مریكا: راده‌ستكردنی كه‌ركووك به‌ ئێران شكستی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه‌
⋙ شوان داودی: نەجمەدین کەریم بەپاسەوانەکانی وتووە کێتان دەبێـت بەپارتی بێت لەگەڵم
⋙ سوپای عێراق‌و حەشد دەگەنە ناو سەنتەری مەخمور
⋙ بەهۆی نەدانی باجەوە ئەگەر هەیە رۆناڵدۆ زیندانی بکرێت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ وێنە و زانیاری..پایتەختی بیبەری سور بناسە
⋙ بەوێنە.. توندڕەوێک لە لەندەن بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵکی
⋙ وێنە و زانیاری...خانمێک لەگەڵ ٥٤ بوکەڵەدا ژیان بەسەر دەبات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش