2017/10/13 | 20:17

محەمەدی حاجی مەحمود: تا دوا دڵۆپی خوێن کەرکووک دەپارێزین

(هەواڵ كوردستان)- محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند پاراستنی کەرکووک بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانم و تا دوادڵۆپی خوێن کەرکووک لە دەستی نەیارانی کورد دەپارێزم.

گوتیشی شەوی ڕابردوو لە ناوچەکانی بەشیر و تازە خورماتوو پێشمەرگە بۆ ئەوەی تووشی شەڕ نەبێت، لە چەند ناوچەیەك کشاوەتەوە.

محەمەدی حاجی مەحمود بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ سەر شاری کەرکووک، بە پێویستم زانی خۆم و ھێزەکەم بگەینە شاری کەرکووک، بۆ ئەوەی ئەو شارە لە ھەر حاڵەتێکی نەخوازراوی نەیارانی کورد بپارێزین".

گوتیشی "لە سەرەتای شەڕی نەگریسی داعشەوە، ھێزی پێشمەرگە سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی پاراستووە، بێگومان پاراستنی کەرکووک بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانم و تا دواین دڵۆپی خوێن بە ھاوکاری پێشمەرگە قارەمانەکان ئەو شارە لە دەستی نەیارانی کورد دەپارێزین".

محەمەدی حاجی مەحمود باسی لەوەش کرد "پێشمەرگە ھێزێکی ئاشتیخوازە تا فشاری بۆ دروست نەکرێت، شەڕ لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا ناکات، ھەروەھا سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ناتوان پەلاماری کەرکووک بدەن، بەڵام شەوی ڕابردوو لە ناوچەکانی بەشیر و تازە خورماتوو بۆ ئەوەی پێشمەرگە تووشی شەڕ نەبێت، لەو چەند ناوچەیەدا کشاونەتەوە".

شه‌وى ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان له‌ پێگه‌ى فه‌رمى خۆیدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، بڵاوی كرده‌وه‌ "زانیاریمان هه‌یه‌ ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبی به‌ تانك و تۆپ و زرێپۆشه‌وه‌ له‌ به‌شیر و تازه‌ له‌ باشوورى كه‌ركووك كۆ كراونه‌ته‌وه‌ و به‌پێى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان نیازى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى كێڵگه‌ى نه‌وتى و فڕۆكه‌خانه‌ و پێگه‌ى سه‌ربازییان له‌ ده‌وروبه‌رى ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ گۆڕان: بەرهەم ساڵح ئەمەشی لە دەستخۆیدا لەدەستدا
⋙ بەرنامێ ده‌مژمێر 23 – خه‌له‌كا 9
⋙ به‌رنامێ وه‌سیه‌تنامه‌.. شانۆكار – فه‌رهاد شه‌ریف
⋙ گێڕانەوەی بای سک زیانبەخشە!
⋙ مۆسکۆ داوای روونکردنەوە دەکات
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد
⋙ ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا گرنگییەکی زۆر بە گەنجێکی بەرازیلی دەدات
⋙ ب ڤیدیۆ -مالباتا ئه‌و پێشمه‌رگێ داعشێ سه‌ربرى پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ لیستا پارتى راگه‌هاند

Trending