2017/10/13 | 21:17

ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ناکشێتەوە

(هەواڵ كوردستان)- واشنتۆن - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن رایگەیاند ئەمریکا لە ئێستادا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران ناکشێتەوە، بەڵام رەنگە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد داوا لە کۆنگرێش بکات دووبارە چاو بە رێککەوتننامەکە بخشێنێتەوە.

تیلەرسن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان لە بارەگانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زانیاری لەبارەی ھەڵوێستی ترەمپ لەمەڕ ئێران خستەڕوو کە وا بڕیارە ئەمڕۆ ترەمپ لە روونکردنەوەیەکیدا باسی ئەو بابەتە بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە ی بەوە دا کە لە ئێستادا بە رێککەوتننامەکە پابەند دەبن و راشیگەیاند لە بەرامبەردا کۆشکی سپی ئەمجارە روونکردنەوەی وەک "ئێران پابەندی مەرجەکانی رێککەتننامەکەیە" ناکات.

ئیدارەی ئەمریکا لە دوای رێککەوتننامەکە لە ساڵی ٢٠١٥، ھەر سێ مانگ جارێک نووسراوێکی ئاراستەی کۆنگرێس دەکات کە تیایدا دەنوسرا "ئێران پابەندی مەرجەکانی رێککەوتننامەیەکە"، بەڵام بۆ یەکەمجارە تیلەرسن ئەم نووسراوە بۆ کۆنگرێس نانێرێت.

رێکس تیلەرسن روونیشی کردەوە کە ترەمپ روونکردنەوەی وەک "رێککەوتننامەکە لەگەڵ بەرژوەندییەکانی ئەمریکا ناگونجێت" دەکات و بەم پێیەش وێرای ئەوەی ئەمریکا دەستبەجێ سزای نوێ بەسەر ئێران ناسەپێنێت، بەڵام رەنگە داوا لە کۆنگرێس بکات ستراتێژییەکی نوێ بەرامبەر بە ئێران پەیرەو بکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردندا رێککەوتننامەکەی لەگەڵ ئێران بە رێککەوتننامەیەکی زۆر خراپ ناوزەند دەکرێت و بەرگری لەوە دەکرد کە دەبێت رێککەوتننامەکە ھەڵبوەشێتەوە.

رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان وڵاتانی ٥+١ و ئێران واژوو کرا.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ هێزەکانی ئەفغانستان خۆیان بۆ هێرشێکی گەورە لە دژی داعش لە وڵاتەکەیان ئامادەدەکەن
⋙ چەکدارە کوردە خۆبەخشەکان و حەشدى شەعبى لە دەوروبەرى خورماتو یەکترى بۆمباران دەکەن
⋙ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، نێچیرڤان بارزانی بۆ بەریتانیا بانگهێشت کرد
⋙ بۆ زانینی زیانه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كونسولى هوڵه‌ندا سه‌ردانى قه‌ڵاى شێروانه‌ ده‌كات
⋙ سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا: به‌رده‌وام پشتگیریی له‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆ.. ھێژا سەڵاح یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەڤیدیۆ.. خەڵکی بەفڕۆکە گەشت دەکات کچێک بە جانتا گەشت دەکات
⋙ بەوێنە.. نیان عەبدوڵا گۆرانییەكی نوێ كلیپ دەكات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش