2017/10/13 | 22:17

راگەیەندراوێک لەسەرۆکایەتی کۆمارەوە

(هەواڵ كوردستان)-

راگەیەندراوێک لەسەرۆکایەتی کۆمارەوە

سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، مەبەستی سەردانەکەی د.

فوئاد مەعسوم بۆ سلێمانی رووندەکاتەوەو ئەو زانیاریانەش رەتدەکاتەوە کە لەچەند کەناڵێکی راگەیاندن بڵاوکراونەتەوە.

نوسینگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، لە روونکدرنەووەیەکدا، کە وێنەیەکی دەست SNN کەوتووە، سەرلەبەری ئەو ھەواڵە رۆژنامەییەی  رەتکردۆتەوە کە گوایە د.

فوئاد مەعسوم لە سەردانە رانەگەیەنراوەکەی ئەم ئێوارەیەیدا بۆ شاری سلێمانی، پەیام یان داواکاری، یاخود مەرجی حکومەتی  عیراقی، یان ھەر لایەنێکی پەیوەندیداریی رەسمیی یان نیمچە رەسمی پێبێت بۆ سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

سەرۆکایەتی کۆمار، روونیکردۆتەوە کە ئامانجی سەردانەکەی د.

فوئاد مەعسوم، تاوتوێکردنی قەیرانی ئێستا و گەڵاڵەکردنی رێگەچارەی بەپەلەو خێرایە، بەمەبەستی زامنکردنی وڵات و گەلەکەمان لە مەترسییەکان و دابینکردنی کەش و ھەوایەکی لەبارو چارەسەری ئاشتیی، لەڕێی گەڕانەوە بۆ لێکتێگەیشتن و  دیالۆگ لەنێوان رۆڵەکانی یەک گەلدا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار، ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەرۆک کۆمار، روانین و ئەفکاری تایبەت و بنیاتنەری خۆی ھەیە سەبارەت بە شێوازی چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکان.

SNN:

بەشی هەواڵ

 20 خولەک پێشتر - Oct 13 2017 9:57PM

 3648

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/Hawkardni%20mndal



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ پسپۆڕان: ئامانجی حکوومەتی بەغدا نەفیکردنی دەستکەوتەکانی هەرێمە
⋙ حكوومه‌تی ئێران بڕیارێك له‌ دژی توركیا ده‌دات
⋙ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی راهێنانی سه‌ربازی به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ درێژ ده‌كاته‌وه‌
⋙ "دۆخی خراپی ھەرێمیان پێ دەڵێین"سلێمانی; چەند گروپ و کەسایەتییەک بەشاندێک دەچنە بەغدا
⋙ سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له‌گه‌شتكردنی قاسم سوله‌یمانی ده‌دات
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆ.. ھێژا سەڵاح یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەڤیدیۆ.. خەڵکی بەفڕۆکە گەشت دەکات کچێک بە جانتا گەشت دەکات
⋙ بەوێنە.. نیان عەبدوڵا گۆرانییەكی نوێ كلیپ دەكات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش