2017/10/13 | 22:17

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە

(هەواڵ كوردستان)- پێش كەمێك وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە بڕیارەكەیدا، چوار دەزگای ئێرانی خستە لیستی سزادانی خۆیەوە.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز رێگه‌ نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوكی و چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ن.

گوتیشی ئێران هەڕەشەیەكی بەردەوامە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ كاتی خستنه‌ڕووی ستراتیژیه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌ دژی ئێران رایگه‌یاند تاران پاڵپشتی تیرۆر و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات.

له‌ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ دژی ئه‌مریكا و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كان ئه‌نجام داوه‌.

سەرۆكی ئەمریكا گوتی ئێران هەروەها پاڵپشتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات له‌ سووریا، كه‌ چه‌كی كیمیایی له‌ دژی هاووڵاتییانی سڤیل به‌كارهێناوه‌.

رژێمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یەكی به‌رده‌وامه‌ بۆ ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ هاوپه‌یمانانمان له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌ باره‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانیشەوە رایگه‌یاند كە ئه‌و سوپایه‌ به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران ئه‌نجام ده‌دات و له‌ ژێر چاودێری راسته‌وخۆی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیدایه‌ و هاوكاری ته‌واوی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كات له‌ دژی ئه‌مریكا و له‌سه‌ر دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا و مه‌رگ بۆ ئیسرائیل كار ده‌كات.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ پسپۆڕان: ئامانجی حکوومەتی بەغدا نەفیکردنی دەستکەوتەکانی هەرێمە
⋙ حكوومه‌تی ئێران بڕیارێك له‌ دژی توركیا ده‌دات
⋙ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی راهێنانی سه‌ربازی به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ درێژ ده‌كاته‌وه‌
⋙ "دۆخی خراپی ھەرێمیان پێ دەڵێین"سلێمانی; چەند گروپ و کەسایەتییەک بەشاندێک دەچنە بەغدا
⋙ سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له‌گه‌شتكردنی قاسم سوله‌یمانی ده‌دات
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆ.. ھێژا سەڵاح یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەڤیدیۆ.. خەڵکی بەفڕۆکە گەشت دەکات کچێک بە جانتا گەشت دەکات
⋙ بەوێنە.. نیان عەبدوڵا گۆرانییەكی نوێ كلیپ دەكات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش