2017/10/13 | 23:17

یەکێتی ئەورووپا بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە رەت دەکاتەوە

(هەواڵ كوردستان)- برۆکسل - AA

بەرپرسی باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەورووپا، فێدریگا مۆگرینی ئاماژەی بەوە دا رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران تاکلایەنانە نییە و راشیگەیاند سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکەی نییە.

مۆگرینی لە دوای روونکردنەوەکانی ترەمپ لەمەڕ ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.

فێدریگا مۆگرینی ئاماژەی بەوە دا کە دژی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکەن لە لایەن ترەمپەوە و گوتیشی: "ئەمە رێککەوتننامەیەکی دوو قۆڵی نییە و سەر بە ھیچ وڵات نییە و بۆ کۆتایی ھێنانیشی لەدەست تاکە وڵاتێکدا نییە.

ئەمە رێککەوتننامەیەکی ھەمەلایانەیە کە بە کۆی دەنگ لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کراوە.

ئەمە رێککەوتننامەیەکی بەھێزە کە گەرەنتییەکان و میکانیزمی چاودێری دەستبەسەر دەکرێت".

بەرپرسی باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەورووپا جەختی لەوەش کردەوە رێککەوتننامەکە لە لایەن ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری پێدەکرێت و گوتیشی: "پێموایە بۆ پاراستنی رێککەوتننامەکە کە بابەتی ئاسایشی ھاوبەشە، بەرپرسیارێتی ھاوبەشمان لە ئەستۆیە".

مۆگرینی ئاماژەی بەوەش دا کە ترەمپ ناتوانێت رێککەوتننامەکە ھەڵبوەشێنێتەوە و گوتیشی: "سەرۆکی ئەمریکا خاوەن دەسەڵاتێکی زۆرە، بەڵام لەمەدا نا(ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکە)".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending