2017/10/13 | 23:17

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

(هەواڵ كوردستان)-

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق ره‌تیكرده‌وه‌ له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سلێمانی، د.فوئاد مه‌عسوم هیچ په‌یامێكی حكومه‌تی عیراقی بۆ یه‌كێتی پێ بێت.نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند كه‌ له‌كاتی سه‌ردانه‌ به‌په‌له‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ سلێمانی له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، د.

فوئاد مه‌عسوم هیچ په‌یامێك یان داواكاری و مه‌رجێكی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و هیچ لایه‌نێكی ره‌سمی و نیمچه‌ ره‌سمیی پێ نییه‌ تا پێشكه‌شی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی بكات.له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی قه‌یرانی ئێستا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرایه‌ كه‌ وڵات و گه‌لی عیراق له‌ مه‌ترسییه‌كان دوربخاته‌وه‌.ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یه‌، ئه‌ویش به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لێكگه‌یشتن و گفتوگۆ له‌نێوان رۆڵه‌كانی یه‌ك گه‌ل و سه‌رۆك كۆماریش بیروبۆچون و بیرۆكه‌ی بنیادنه‌ری له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.بڵاوكردنەوەی ئەم بەیاننامەیە لەكاتێكدایە كە سپی میدیا لەزاری سەرچاوەی باوەڕ پێكراوی خۆی مەبەستی سەردانەكەی فوئاد مەعسومی بۆ كوردستان‌و كۆبوونەوە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرا كرد.

ئه‌م بابه‌ته 354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:07:13/10/2017




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending