2017/10/13 | 23:17

بەرادعی: لێدوانی ترەمپ لەدژی ئێران داگیركردنی عێراقی بەبیر هێناینەوە

(هەواڵ كوردستان)- محەمەد بەرادعی بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم لەبارەی لێدوانەكەی دۆناڵد ترەم سەرۆكی ئەمریكاوە لە دژی ئێران گوتی دۆخی شەڕی داگیركاری عێراقی بەبیر هێناوەتەوە.

بەرادعی لە پۆستێكدا كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی (تویتەر)دا بڵاوی كردووەتەوە، بە توندی لێدوانەكەی ترەمپ رەت دەكاتەوە.

بەرادعی نووسیویەتی "پشتگوێخستنی ئەنجامەكانی پشكنینەكانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم و پابەندبوونی ئێران بە ڕێكەوتنە ئەتۆمیەكە لەلایەن ترەمپەوە، دۆخی پێشووی ئەمریكا لە كاتی داگیركردنی عێراق بەبیر دێنێتەوە، ئایا هیچ كات فێر دەبین؟".

ئاماژەشی بەوە داوە كە لە كاتی خۆیشیدا ئەوە دووپات كرابووەوە كە عێراق هەوڵی خاوەندارییەتی چەكی ئەتۆمی هەبووە، پێش ئەوەی داگیر بكرێت لە 2003دا.

بەرادعی كە هەڵگری خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی، لە پۆستەكەیدا ئەو پرسیارەی ورووژاندووە كە ئایا ترەم لە پەیامەكەیدا بۆ كۆریای باكوور، ڕێزی لە ڕێكەوتنامە نێودەوڵەتییەكان داناوە؟

ئەمشەو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز رێگه‌ نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوكی و چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ن.

گوتیشی ئێران هەڕەشەیەكی بەردەوامە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانەكانی ئەمریكا.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending