2017/10/14 | 01:17

حەشدی شەعبی له‌ خورماتوو تەقە لە پێشمەرگە دەكەن

(هەواڵ كوردستان)- سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ناو شارۆچكەی خورماتوو، هێزەكانی حەشدی شەعبی تەقە لە هێزەكانی پێشمەرگە و ناوچەی پارتی و مەڵبەندی یەكێتی دەكەن.

فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى هێزەكانى پێشمه‌رگه‌ بۆ (باسینوز) ڕایگه‌یاند كه‌ هێزێكى حه‌شدى شه‌عبی لە ناو خورماتوو، تەقەیەكی زۆر بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دەكەن، لەلایەن هاووڵاتییان و عه‌شایه‌رى خورماتووشەوە، بە تەقە وەڵام دەدرێنەوە.

ئه‌و فه‌رمانده‌یەی پێشمەرگە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ نیو كاتژمێر پێش ئێستە تەقەكە دەستی پێكردووە، هێشتا پێشمەرگە وەڵامی نەداونەتەوە.

لەناو خورماتوودا هێزه‌كانى یه‌كه‌ى 70 و هێزى یه‌كه‌ى فریاكه‌وتن و به‌رگرى و پۆلیس و ئاسایش هه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ سه‌رووى خۆیانه‌وه‌ فه‌رمانیان پێ كراوه‌ كه‌ به‌رگرى بكه‌ن.

سەرچاوەكە بۆ (باسنیوز) ئەوەشی ڕوون كرده‌وه‌، كه‌ حه‌شدى شه‌عبی ته‌قه‌ى له‌ باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى و ناوچه‌ى پارتى له‌ خورماتوو كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستە زیانه‌كان نەزاندراون.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending