2017/10/17 | 15:17

شوان داودی: نەجمەدین کەریم بەپاسەوانەکانی وتووە کێتان دەبێـت بەپارتی بێت لەگەڵم

(هەواڵ كوردستان)-

- 10/17/2017 3:03:00 PM 17929 جار خوێندراوەتەوە

شوان داودی

خەندان-پەرچەم قەرەداغیشوان داودی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەفراکسیۆنی یەکێتی، رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی دووکان یەکێتی، و پارتی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی جگە لەکێڵگە نەوتییەکان فرۆکەخانەکان و شوێنەکانی دیکە بدرێتەوە بەسوپای عێراق، و وتیشی، نەجمەدین کەریم چووەتە لای پارتی.داودی لەمیانی بەشداری لەبەرنامەی شرۆڤەی رادیۆی خەندان- ئەمرۆ سێشەممە، وتی تەنھا یەکێتی نەبووە، کە سەنگەرەکانی جێھێشتووە، چوار ھەزار ئاسایشی  پارتی ھەیە، جگە لە پۆلیس و پێشمەرگە.وتیشی، "بای حەسەن و ھاڤانا، لەژێر دەسەڵاتی کەمال کەرکوکییە، کە رۆژێک پێش رووداوەکە، کەما کەرکوکی دەیوت، دەرسێک بە سوپای عێراق دەدەم، ئەی کوا چی لێھات، بۆ لە کەرکوک نەمان".سەبارەت بە پارێزگاری پێشووی کەرکوک، نەجمەدین کەریم، شوان داودی وتی، نەجمەدین کەریم چووەتە لای پارتی، چونکە ئەوەنەی بەبریارەکانی پارتی پابەندبووە، ئەوەندە بەبریارەکانی یەکێتی پابەند نەبووە، بۆیە پارتی پارێزگاری لێدەکات، چونکە ئەو ئامادە نەبوو دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.ھەروەھا ئەوەی خستەڕوو،" نەجمەدین کەریم وتوویەتی بە پاسەوانەکانی کێ دەبێت بەپارتی بێت لەگەڵم".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ کڵچدارئۆغڵو بەهۆی سووکایەتیکردن بە ئەردۆغان یەک ملیۆن لیرە سزادرا
⋙ مەکگۆرک: فازڵ بەرواری سەرکردەیەکی تێکۆشەر و پاڵەوان بوو
⋙ پێدەچێت سزایەکی سووک بەسەر رۆناڵدۆ بسەپێندرێت
⋙ پێچەوانەی رۆناڵدۆ، مێسی دەیەوێت گەورەیی خۆی پێشانبدات
⋙ گۆڕان: بەرهەم ساڵح ئەمەشی لە دەستخۆیدا لەدەستدا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد
⋙ ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا گرنگییەکی زۆر بە گەنجێکی بەرازیلی دەدات
⋙ ب ڤیدیۆ -مالباتا ئه‌و پێشمه‌رگێ داعشێ سه‌ربرى پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ لیستا پارتى راگه‌هاند

Trending