2017/11/15 | 13:17

ئێران.. لە زۆر ناوچەی زەهاو چادر دابەش نەکراوە

(هەواڵ كوردستان)- ئەنقەرە-AA

دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٣ سنووری هەرێمی کوردستان و ئێرانی گرتەوە و بە هۆیەوە شاری زەهاو زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام تا ئێستا وەک پێویست یارمەتیەکان نەگەیشتوونەتە ئەو شارە کارەساتبارە.

ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم بڵاو کردەوە بۆ شەوی سێیەم زۆرێک لە هاووڵاتییانی شاری زەهاو لە دەرەوە رۆژ دەکەنەوە و تا ئێستاش وەک پێویست یارمەتی لێقەوماوان نەدراوە.

لە هەواڵەکەی تەسنیمدا هاتووە کە هاووڵاتییان ئومێدیان بە هەوڵەکانی دەوڵەت نەماوە و بەو هۆیەوە هاووڵاتییانی ئێران خۆیان دەستی یارمەتی درێژ دەکەن و داوای یارمەتی دەکەن، هاوکات باس لەوەش کراوە بە تایبەت لە گوندەوارەکانی ناوچەکە، تا ئێستا نەتوانراوە یارمەتیەکان بگەیەنرێت و بێبەش بوون لە خۆراک و پێداویستی رۆژانە و خیوەت و پێداویستی تەندروستی.

قایمقامی زەهاو، ئەکبەر سەنجابی لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری تەسنیم ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەکی زۆر پاکێجی هاوکاری گەیشتوونەتە ناوچەکە، بەڵام ئەوەش بە پێی پێویست نییە و گوتویەتی: "سەرەڕای تێپەڕینی سێ شەو بەسەر بوومەلەرزەکەدا هەندێک لە خەڵکی زەهاو لە کەشوهەوایەکی ساردا لە دەرەوە رۆژ دەکەنەوە".

ئەکبەر سەنجابی باسی لەوەش کردووە کە تا ئێستا ١٠ هەزار خیوەت لە ناوچەکە دابەش کراوە، بەڵام ئەو هاووڵاتییانەی ماڵەکانیان زیانیشی بەرنەکەوتووە، بە هۆی بوومەلەرزەی پاشهەژێنەوە لە ترسدا لە دەرەوەی ماڵەکانیان دەمێننەوە.

لە لایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری خۆی لە تویتەر، سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە هەوڵی یارمەتیدانیان داوە و دووپاتی کردۆتەوە کە ئێستا پێویستیان بە یارمەتی وڵاتان نییە و بە تواناکانی خۆیان دۆخەکە بەڕێوەدەبەن.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە رۆما خۆپیشاندەران داوای بەهاناوەچوونی کۆچبەرانی نێو دەریا دەکەن
⋙ سلێمانی؛ دایکێک منداڵە خاوەن بڕوانامەکانی لە ماڵەوە دامەزراندووە
⋙ کۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات
⋙ قەرەبووی کەسوکاری ئەنفال بەم بڕە پارەیە خەمڵێندرا
⋙ سلێمانی؛ بە چەند پڕۆژەیەکی رێگەوبان قەرەباڵخی شەقامەکان کەمدەکرێتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ گوتەکانی د. مەحموود موعەزەمی لە کۆنفرانسی تێدئێکس
⋙ ب ڤیدیۆ: قەلاندنا هێکێ ل بەر گەرما هەتاڤێ
⋙ هەڵوێستی نوێنەری سیستانی لەبارەی خۆپیشاندانەوە

Trending