2017/11/15 | 14:17

پێشێلكاریه‌كانی‌ به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

(هەواڵ كوردستان)-

پێشێلكاریه‌كانی‌ به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئێستا سه‌رقاڵی‌ ده‌ركردنی‌ كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌كه‌موكوڕیه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ عیراق و پشكی‌ هه‌رێم له‌و بودجه‌یه‌، له‌ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ كوردستانیشدا ژماره‌یه‌ك پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراده‌كرێت.

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌موو پێشێلكاریه‌كان ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌و له‌وانه‌ش هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و له‌كۆی‌ 35 ترلیۆن دیناریش كه‌ بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دانراوه‌، (2.4) ترلیۆن بۆهه‌رێم دانراوه‌ كه‌ مانگانه‌ به‌شی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ ناكات".

وتیشی‌:"جگه‌ له‌وه‌ش ده‌بێت هه‌رێم ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ بكات، له‌كاتێكدا 400 ملیار دینار دابینكراوه‌ بۆ پاره‌ی‌ پترۆدۆلاری‌ ئه‌و پارێزگایانه‌ی‌ نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام یه‌ك دینار بۆ هه‌رێم دانه‌نراوه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكراشیكرد، بڕی‌ سێ‌ ملیار دۆلار بۆ كاره‌بای‌ عیراق ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌نها 36 ملیۆن دۆلار بۆ كاره‌بای‌ هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش كه‌ وێنه‌ی‌ به‌SNN دراوه‌ تێیدا هاتوه‌ ((حكومه‌تی‌ عیراق له‌ 2018دا بڕی‌ چوار ملیار دۆلار به‌قه‌رز وه‌رده‌گرێت، له‌و بڕه‌ش پێویسته‌ 500 ملیۆن دۆلاری‌ به‌هه‌رێم بدرێت، كه‌چی‌ عیراق بڕیاریداوه‌ ته‌نها 55 ملیۆن دۆلار به‌هه‌رێمی‌ كوردستان بدات، له‌كاتێكدا بڕیاریداوه‌ ساڵی‌ داهاتوو بڕی‌ حه‌وت ملیار دۆلار قه‌رزبداته‌وه‌، له‌سه‌ر هه‌رێم پێویست كراوه‌ بڕی‌ له‌ 12.67%ی‌ قه‌رزه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت)).

ده‌قی‌ پێشێلكاریه‌كانی‌ پڕۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ عیراق بۆ 2018 له‌ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا:

SNN:

ئارام سه‌رحه‌د

 10 خولەک پێشتر - Nov 15 2017 2:06PM

 578

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/151120171038552_iphonehastawar0



نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دادگه‌ها فیدرالى کارکردن ب قانوونا  ئیمتیازاتێن پەرلەمانتاران راگرت
⋙ مووسل.. ناڤخوەیا ئیراقێ گرتنا 23 داعشییان راگەھاند
⋙ نێچیرڤان بارزانی و یان کۆبیش تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن
⋙ کۆمیسیۆن رێنمایی نوێ دەداتە قەوارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
⋙ لە چەمچەماڵ هاونیشتمانییەک بە گوللـە خۆی کوشت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ چەکدارەکە لەکاتی هێرشکردنیان بۆ سەر پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر

Trending