2017/11/15 | 14:17

لێقەوماوێکی بوومەلەرزەکەی کرماشان: سوپای پاسداران دەست بەسەر هاوکاریی خۆبەخشاندا دەگرێت

(هەواڵ كوردستان)-

بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان کە زیاتر لە 550 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 9 هەزار کەس بریندار بوون، بەرکەوتوان باس لەوە دەکەن سوپای پاسداران دەست بەسەر هاوکارییە خۆبەخشەکاندا دەگرێت.

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "بزمیرئاوا"ی سەر بە شاری ئەزگلەی کرماشان باس لە بێ ئیمکاناتی و نەبوونی هێز و فریاگوزارییە حکوومەتییەکان دەکات و دەڵێت: "ئەوەی میدیاکانی حکوومەتی باسی دەکەن کە سوپای پاسداران و ئەرتش دەڵێن هاوکاریی خەڵک دەکەن، هیچ ڕاست نییە و لێرە تەنیا خەڵکی خۆبەخش و خۆڕەسک یارمەتی بە خەڵی لێقەوماو دەگەیەنن و هێزە ئەمنییەکان لە بازگەکان دەست بەسەر یارمەتیی خەڵکدا دەگرن و کەس نازانێ ئامانجیان لەم کارە چییە".

 

ئەو هاووڵاتییە دەشڵێت: "هیچ پێداویستییەکی گەرمکەرەوە نییە و خەڵک وێڕای ئەوەی کەسوکاریان مردووە و لێیان قەوماوە، نەبوونی جێگە و کەلوپەلی گەرمکەرەوە و خواردن هێندەی دیکە تووشی بەڵای کردوون".

 

لەبارەی کەمتەرخەمیی دامودەزگاکانی حکوومەتی ئیران بە دەیان گرتە ڤیدیۆ لەزاری خەڵکەوە بڵاو کراوەتەوە کە زۆربەیان باسی کەمکاری و نەبوونی دەواو دەرمان و بەتانی و کەلوپەلی خواردن و خێوەت و جلوبەرگی گەرم بۆ ژن و منداڵان و حەوانەوەی منداڵان و گەورەساڵان دەکەن.

 

یەکێکی دیکە لە هێزەکانی فریاگوزاری کە خۆی پەرستارە باسی نەبوونی دەواو دەرمان و ئامبۆلانس بۆ بریندارەکان دەکات و دەڵێت هەرچی ئامبۆلانس و دەرمان براوە بۆ کەربەلا و نەجەف و خەڵک لێرە خەریکن لەبەرچاوی بەرپرسانی گیان لەدەست دەدەن.

 

لە کاتێکدا خەڵک لەزاری خۆیانەوە ڕاستیی ڕووداوەکان و نەبوونی پیداویستی دەگێڕنەوە باس لە هاناوە نەهاتنی حکوومەت دەکەن، کەچی میدیاکانی حکوومەت بە سەدان ڕاپۆرت باسی هەناردنی یارمەتیی حکوومەتی دەکەن.

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ بەشێک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسەر تورکیا
⋙ "ڤه‌كێشانا پارتێن سیاسى ژ حكوومه‌تێ ره‌ڤینه‌ ژ به‌رپرسایه‌تیێ"
⋙ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی وەزیری بەرگری روسیاو سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا
⋙ ئەمریکا بە فەرمی داوا دەکات تورکیا هێرش نەکات سەر عەفرین
⋙ کورد و سوننە دەتوانن کاتی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخەن؟
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. گوڵە سەرنجڕاکێشەکان ببینە
⋙ بەوێنە.. ساردترین شوێنی جیهان
⋙ بەڤیدیۆ: گیراوەیەک چەوری کەڵەکەبوو دەسوتێنێت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش