2017/11/15 | 15:17

په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات..

(هەواڵ كوردستان)- دوران كاڵكان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕایگه‌یاند، "ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه‌ پلانسازییه‌كی وردیان بۆ 40مین ساڵی‌ خه‌بات ئاماده‌كردوه‌".

وتیشی‌:"گۆشه‌گیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان گرنگترین بابه‌تی كۆبونه‌وه‌كانمان بوو، ڕه‌خنه‌ی زۆر جدیمان له‌خۆمان گرت، هه‌روه‌ك جه‌ختیشكرایه‌وه‌ به‌رده‌وامبونی دۆخێكی به‌مشێوه‌یه‌، مه‌ترسیی قورس ده‌خاته‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان".

له‌لێدوانێكدا كه‌ ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاویكردۆته‌وه‌، كاڵكان ئه‌وه‌شی وتوه‌:"له‌هه‌موو بواره‌كان و مه‌یدانه‌كاندا یادی 40 ساڵه‌ی په‌كه‌كه‌، ده‌بێته‌ ساڵی شۆڕش و باوه‌ڕیشمانوایه‌ له‌ساڵی نوێدا گه‌وره‌ترین شه‌ڕده‌كه‌ین و گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ستده‌هێنین، بۆیه‌ ساڵی نوێ ساڵی شۆڕش ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌پێشڕه‌ویه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)ش كاڵكان ئاشكرایكردوه‌، "سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ستیپێكردوه‌، له‌قه‌یرانی قه‌ته‌ره‌وه‌ تاوه‌كو شه‌ڕی تاران و هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین، زۆر ڕوداوی نوێ ڕوده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی ئێستاش ڕوده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییان به‌تێكچونی داعشه‌وه‌ هه‌یه‌، هێرشی سوپای عیراقیش، ڕیفراندۆم و ڕوداوه‌كانی سعودیه‌و لوبنان په‌یوه‌ندیان به‌و دۆخه‌وه‌ هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "دوای سه‌ركه‌وتن له‌دژی داعش له‌مه‌خمورو شنگال و كۆبانێ، تێكۆشانی گه‌لی كورد له‌باكورمان هه‌یه‌ دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌، ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد له‌باكوری كوردستان دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌ تێكۆشانی نه‌كردبایه‌، به‌رخۆدانی ڕۆژئاواش به‌مشێوه‌یه‌ نه‌ده‌بوو".




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ چەند بیرۆکەیەک بۆ دووبارە بەکارھێنانەوەی شتومەک
⋙ مەبەستی سەردانەكەی فوئاد مەعسوم بۆ سلێمانی ئاشكرا دەبێت
⋙ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018
⋙ دز خاوەن ماڵ دەگرێ!؟سلێمان یونس: ھەندێک لەوانەی نەوت دەدزن درۆ دەھۆننەوە دژی ئیرادەکانی چاکسازی و دادپەروەری
⋙ خانەقین.. ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەدێی جەبارە و دوو کوڕی ڕفێندران
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ: هنده‌ك سۆپێن پێگوهۆڕ بۆ داران كه‌فتنه‌ د بازارى دا
⋙ نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتی شەترەنج کردندا بڵاوبوەوە
⋙ بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش