2017/11/15 | 15:17

سەعد حەدیسی: بەكرداری دەستمانكردووە بە ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

(هەواڵ كوردستان)- سەعد حەدیسی: بەكرداری دەستمانكردووە بە ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

وتەبێژی حكومەتی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستیانكردووە بە ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەشڵێت "پابەندن بە پێدانی مووچەكان، بەڵام دوای تەواوبوونی پڕۆسەی ووردبینی كردن".

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی ناوەندی عێراق بە ماڵپەڕی "خەندان"ی راگەیاندوە، "ئێمە پابەندین بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەكردەوەش ئەوە دەستی پێكردووە، چەند لیژنەیەكی پسپۆڕ پێكهێنراون بۆ ووردبینیكردن و لێكۆڵینەوە لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ناوەكانیان و ئەو مووچەی وەریدەگرن و ژمارەی فەرمانبەران".

حەدیسی ئاماژەی بەوەشكرد، "پڕۆسەی لێكۆڵینەوە و ووردبینیكردن پێویستە لەپێناوی زامنكردنی شەفافییەت و نەبوونی هیچ گومان و گەندەڵییەك لەهەموو دامودەزگاكانی حكومەتی فیدراڵیدا، هەرێمیش بەشێكە لە عێراق، هەروەها زامنێكە بۆ دابینكردنی یەكسانی لەنێوان ئەو مووچەیەی فەرمانبەرانی هەرێم وەریدەگرن لەگەڵ فەرمانبەرانی حكومەتی ناوەندیدا." 

ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ سێشەممە لەوتاری هەفتانەیدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق جارێكی دیكە پابەندبوونی حكومەتەكەی بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دووپاتكردەوە. 

ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:01:15/11/2017




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending