2017/11/15 | 16:17

هەرێم بە مەرجەوە بە پشکی دیاریکراو لە بودجەی عێراق ڕازی دەبێت

(هەواڵ كوردستان)-

لە پەرلەمانی کوردستانەوە راپۆرتێکی لەسەر پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق ئامادەکردوە و ڕایدەگەیەنێت وبەمەرجەوە بە پشکی ۱۲.٦۷ ڕازی دەبێت.

لیژنەی کاروباری دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری حکومەتی هەرێم، راپۆرتێکی لەسەر بەشی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئامادەکردووە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە کە بڵاوکراوەتەوە دوای شیکاری بۆ پرۆژەکە، لیژنەی دارایی حەوت خاڵی وەکو راسپاردە خستووەتە بەردەم حکومەتی هەرێم.

لەو راسپاردانەدا لیژنەی دارایی داوا لە حکومەت دەکات بەشی هەرێم بگەرێنێتەوە بۆ رێژەی لەسەدا حەڤدە، بەڵام ئەگەر حکومەتی عێراق بەوە رازی نەبوو، با لەسەدا ١٢ و پۆینت ٦٧ ی کۆی گشتیی بودجەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەبێ دەرکردنی بودجەی سەروەری، کە دەکاتە ١٣ ترلیۆن دیناری عێراقی.

لە بەشێکی تری راسپاردەکان دەڵێت، حکومەتی هەرێم رازی بێت بە مەرجی هەناردەکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

هەروەها حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لە رێی لیژنەی پسپۆڕەوە چارەسەری کێشەی ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم بکەن.

لیژنەی دارایی بە پێویستیشی دەزانێت حکومەتی هەرێمی کوردستان چاکسازی ریشەیی لە دامودەزگاکان  و داهات و خەرجییەکان و ژمارەی فەرمانبەران بکات.

سەبارەت بە شیکاری پرۆژەیاسای عێراقیش، لیژنەی دارایی کۆمەلێک خاڵی لاوازی بۆ کورد لە پرۆژەکەدا دیاری کردووە، کە گرنگترینیان کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران و دیارینەکردنی موچەی پێشمەرگەیە.

ئەمەش گرنگترین خاڵەکانی لیژنەی داراییە لەسەر پرۆژەی بودجەی عێراق:

ـ کۆی بودجەی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان بریتییە لە شەش ترلیۆن و هەشت سەد ملیار دنیار، کە دەکاتە لەسەدا شەشی کۆی بودجەی عێراق.

ـ حکومەتی عێراق  چەندە رێژەی سەروەری زیاد بکات، ئەوەندە بودجەی هەرێم کەمدەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدا ساڵانە بودجەی سەروەری عێراق زیاد دەکات، بۆ نمونە ساڵی ٢٠١١ لەسەدا ٢٢ی کۆی بودجە بووە، بەڵام لە ٢٠١٨ بودجەی سەروەری گەیشتووەتە لەسەدا ٤٠.

ـ سەدا حەڤدەی بودجە بۆ هەرێم لە دوای دەرکردنی بودجەی سیادی عێراق، دەکاتە ١١ ترلیۆن دینار.

(لە راسپاردەکاندا لیژنەی دارایی داوای لە حکومەت کردووە بەم رێژەیە رازی بێت، ئەگەر بەغداد بەسەدا حەڤدە رازی نەبوو)

ـموچەی فەرمانبەرانی عێراق بریتییە لە ٣٥ ترلیۆن دینار، بەڵام موچەی فەرمانبەرانی هەرێم برییتە لە ٢ ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینار کە دەکاتە رێژەی لەسەدا حەوتی موچەی فەرمانبەرانی عێراق.

ـ ئەگەر داهات لە بودجەی گشتیی زیاد بکات، بەشی هەرێم زیاد ناکات، بەڵام ئەگەر کەمبکات، ئەوا بەشی هەرێم کەم دەکات.

ـ ساڵی ٢٠١٨ حکومەتی عێراق ٤ ملیار دۆلار قەرزی نێودەوڵەتی وەردەگرێت، کە پێویستە بەگوێرەی رێژەی لەسەدا ١٢، ٥٠٠ ملیۆن بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام تەنها ٥٥ ملیۆن بەهەرێم دەدات.

ـ زۆرێک لە خەرجی ئاسایی کراوە بە خەرجی سەروەری، بۆ ئەوەی لە دانەوەی قەرزەکاندا هەرێمیش بەشدار بێت، بۆ نمونە ترلیۆنێک و پێنج سەد ملیار قەرزی بەڵێندەران کە خەرجی ئاساییە، کراوە بە خەرجی سەروەری، بەشی بەڵێندەرانی هەرێمیش دیاری نەکراوە.

ـ لەسەدا ٤ و پۆینت ٨ی موچەی خانەنشین و فەرمانبەرانی هەرێم دەبرن بۆ دابینکردنی پێداویستی پێشمەرگە.

ـ موچەی پێشمەرگە دیاری نەکراوە، تەنها بڕێک خەرجی هێزی پیادەی عێراق تەرخان دەکرێت بۆ پێشمەرگە لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتووان.

ـ ٧ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار بۆ موچەی حەشدی شەعبی و هێزی بەرگری عێراق تەرخانکراوە.

ـ بڕی ٣ ملیار دینار تەخانکراوە بۆ کارەبا لەو بڕە تەنها ٣٦ ملیۆن بۆ هەرێم دانراوە، کە دەکاتە رێژەی لەسەدا یەک.

ـ ١٣ ملیار بۆ پێشخستنی کەرتی نەوتی عێراق دیاریکراوە، هیچ پارەیەک بۆ هەرێم تەرخان نەکراوە.

ـ ٤٠٠ ملیار بۆ بودجەی پەترۆدۆلاری پارێزگاکانی عێراق تەرخانکراوە، هیچ پەترۆدۆلارێک بۆ هەرێم دیاری نەکراوە.

ئه‌م بابه‌ته 21 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:16:15/11/2017

www.speemedia.com/ImageUploads/15112017141215112017_n



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ چەند بیرۆکەیەک بۆ دووبارە بەکارھێنانەوەی شتومەک
⋙ مەبەستی سەردانەكەی فوئاد مەعسوم بۆ سلێمانی ئاشكرا دەبێت
⋙ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018
⋙ دز خاوەن ماڵ دەگرێ!؟سلێمان یونس: ھەندێک لەوانەی نەوت دەدزن درۆ دەھۆننەوە دژی ئیرادەکانی چاکسازی و دادپەروەری
⋙ خانەقین.. ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەدێی جەبارە و دوو کوڕی ڕفێندران
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ: هنده‌ك سۆپێن پێگوهۆڕ بۆ داران كه‌فتنه‌ د بازارى دا
⋙ نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتی شەترەنج کردندا بڵاوبوەوە
⋙ بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش