2017/11/15 | 18:17

تەرمی كچێكی 14 ساڵان دۆزرایەوە

(هەواڵ كوردستان)- تەرمی كچێكی 14 ساڵان دۆزرایەوە

تەرمی كچێكی تەمەن 14 ساڵ لە ناحیەی ژاراوە دۆزراوەتەوە و پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت "لەسەر ئەو رووداوە پێنج كەس دەستگیركراون".

پۆلیسی راپەڕین لە لاپەڕەی فەرمی بڵاویكردۆتەوە كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ دوای ئاگادار كردنەوە و گەیشتنی مەفرەزەكانیان و تیمی لێكۆڵینەوەی بەڵگەكانی تاوانی پشدەر، گەیشتنە گۆڕستانی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر و دەركەوت كچێكی تەمەن 14 ساڵ بەمردوویی دۆزراوەتەوە.

پۆلیس ئەوەی خستۆتەڕوو "شوێنی یەك فیشەك بەسنگی كچەكەوە دیار بووە، دوای ئەنجامدانی رێكاری یاسایی، تەرمی ناوبراو گواسترایەوە پزیشكاری دادوەری سلێمانی، بەمەبەستی زانینی هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دادگه‌ها فیدرالى کارکردن ب قانوونا  ئیمتیازاتێن پەرلەمانتاران راگرت
⋙ مووسل.. ناڤخوەیا ئیراقێ گرتنا 23 داعشییان راگەھاند
⋙ نێچیرڤان بارزانی و یان کۆبیش تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن
⋙ کۆمیسیۆن رێنمایی نوێ دەداتە قەوارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
⋙ لە چەمچەماڵ هاونیشتمانییەک بە گوللـە خۆی کوشت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ چەکدارەکە لەکاتی هێرشکردنیان بۆ سەر پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر

Trending