2017/11/15 | 19:17

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی: لە ئامێدی تەقە لە پاسێکی میتی تورکیا کرا

(هەواڵ كوردستان)- پەیامنێری ئێن ئاڕ تی: لە ئامێدی تەقە لە پاسێکی میتی تورکیا کرا

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە نزیک کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی سەرسنگ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کراوە و ئەو تەقەکردنە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و ئۆتۆمبێلەکەش ئاگری تێبەردراوە.

بەپێی لێدوانی چەند شایەت حاڵێکی ڕووداوەکە، ئەو ئۆتۆمبێلە کە تەقەی لێکراوە لە جۆری پاسێکی ٤٠ کەسی بووە و لە ئامێدییەوە بەرەو دهۆک ڕۆیشتوە و لە نزیک سنووری ناحیەی سەرسنگ تەقەی لێکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە ڕێگای هاتوچۆی ئەو ناوچەیەیان داخستووە و شوێنی تەقەکردن لەو پاسەیان گەمارۆداوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ژمارەی کوژراون و بریندارانی ئەو تەقەکردنە نەزانراوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و پاسەکەش ئاگری تێبەردراوە.

سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک ژمارەیەک بنکەی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ی تێدایە و جگە لەوەش لە فڕۆکەخانەی بامەڕنی سەربازانی تورکیا جێگیرن و لە ماوەکانی ڕابردووداشد لە سنووری باتیفا و بەراوری تەقەی تر لە ئۆتۆمبێلەکانی میتی تورکیا کرابوون.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ چەند بیرۆکەیەک بۆ دووبارە بەکارھێنانەوەی شتومەک
⋙ مەبەستی سەردانەكەی فوئاد مەعسوم بۆ سلێمانی ئاشكرا دەبێت
⋙ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018
⋙ دز خاوەن ماڵ دەگرێ!؟سلێمان یونس: ھەندێک لەوانەی نەوت دەدزن درۆ دەھۆننەوە دژی ئیرادەکانی چاکسازی و دادپەروەری
⋙ خانەقین.. ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەدێی جەبارە و دوو کوڕی ڕفێندران
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ: هنده‌ك سۆپێن پێگوهۆڕ بۆ داران كه‌فتنه‌ د بازارى دا
⋙ نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتی شەترەنج کردندا بڵاوبوەوە
⋙ بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش