2017/11/17 | 19:17

گوشاره‌كان بۆسه‌ر به‌غدا زیاد ده‌بێت.. له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌

(هەواڵ كوردستان)-

گوشاره‌كان بۆسه‌ر به‌غدا زیاد ده‌بێت..

له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌

ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا گوشاره‌كانیان بۆسه‌ر حكومه‌تی عیراق زیاد ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ئاشكرایده‌كات، به‌غدا ده‌یه‌وێت مه‌رجه‌كانی به‌سه‌ر هه‌رێمدا بسه‌پێنێت.

 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ SNNی راگه‌یاند: بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، یان ده‌بێت هه‌ردوولا ره‌زامه‌ند بن، یاخود ده‌بێت بسه‌پێنرێت.وتیشی: "ئێران و ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا، هانی به‌غدایان داوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێم و ده‌توانن ئه‌و بابه‌ته‌ بوروژێنن، به‌ڵام ناتوانن به‌سه‌ر عیراقیدا بسه‌پێنن".سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی: "ره‌زامه‌ندنه‌بوونی به‌غدا به‌ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ لاسه‌نگییه‌كی زۆر له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌دا هه‌یه‌، حكومه‌تێك شه‌ڕه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌و به‌شێكی زۆر مه‌رجه‌كانی خۆی سه‌پاندووه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌وانی دیكه‌ش بسه‌پێنێت، پاشان ده‌ست به‌گفتوگۆ بكات".وتیشی: "یه‌كێك له‌قورسترین مه‌رجه‌كانی به‌غدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌، مانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش، بووه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا".

SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 1 خولەک پێشتر - Nov 17 2017 7:16PM

 116

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/shoferzstanwpaesz0



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ عەدنان کەرکووکی: تا دۆخەكە نەگەڕێتەوە پێش 16ی ئۆكتۆبەر ناگەڕێینەوە کەرکووک
⋙ ئەڵمانیا لە مەشق و ڕاھێنانیان بە ھێزەکان پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
⋙ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دوو پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
⋙ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر: کارەکانمان بەپێی ویستی ھاوڵاتیان نەبووە
⋙ باج‌و ڕسومات زیاتر ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم توانای به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌ماوه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆ.. ھێژا سەڵاح یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەڤیدیۆ.. خەڵکی بەفڕۆکە گەشت دەکات کچێک بە جانتا گەشت دەکات
⋙ بەوێنە.. نیان عەبدوڵا گۆرانییەكی نوێ كلیپ دەكات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش