2017/12/08 | 00:17

(هەواڵ كوردستان)-

وەزاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنى 305 قوتابیی کەرکووک و ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دراوه‌.

 

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: "ماوەى سێ ساڵە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کارئاسانى تەواوى کردووە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن".

 

گوتیشى: "ئەمساڵ وەزارەتەکەمان بە نووسراوى ژمارە 17339 لە ڕێکەوتى 29-11-2017 ڕەزامەندیى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى 305 خوێندکارى شارى کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان، لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى 2017-2018".

 

عەباس ئەکرەم داواى لە خوێندکاران کرد بەتایبەت ئەوانەى داواکارییان پێشکەش کردووە لە زوترین کاتدا سەردانى نووسینگەى کەرکووکى وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەى ناوەکانیان و دەستکردن بە مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆکانیان.

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending