2017/12/08 | 01:17

سکرتێری خوشکانی کۆمەڵی ئیسلامی: داوا دەکەین ئه‌میری كۆمه‌ڵ مافی ژنەکانی دیکەی پێشێل نەکات

(هەواڵ كوردستان)- "ئەگەر مامۆستا عەلی باپیر ژنی چوارم بھێنێ ئێمە پیرۆزبایی لێ دەکەین"

 سکرتێری خوشکانی کۆمەڵی ئیسلامی ده‌ڵێ عەلی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ھیچ تاوانێکی نەکردووە کە دەیەوێت ژنی چوارم بھێنێت، چونکە ئایینی ئیسلام ڕێگەی پێداوە و دواجار ئەوە بابەتێکی كه‌سییه‌ پەیوەندی بەخودی خۆیەوە ھەیە به‌ڵام داوای لێدەکەین، مافی ژنەکانی دیکەی پێشێل نەکات.

 

 

قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی، ئەندامی سەرکردایەتی و سکرتێری ڕێکخراوی خوشکانی کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، بە (باسنیوز)ی، ڕاگەیاند: "ئێمە وەک خوشکانی کۆمەڵی ئیسلامی بەلامانەوە ئاساییە کە مامۆستا عەلی باپیر، ژنی چوارەم بھێنێت، چونکە ئەوە بابەتێکی تایبەتە و پەیوەندی بە ژیانی تایەبەتی ئه‌وه‌وه‌ ھەیە".

 

 

گوتیشی: " ئەگەر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ژنی چوارەم بھێنێت، ئەوا ھیچ تاوانێکی نەکردووە، چونکە ئایینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگەی بەوە داوە کە ھەموو کەسێک بەشێوەی شەرعی ئیسلام تا چوار ژن بھێنێت، بەڵام دەبێ مامۆستا عەلی باپیر، ڕەچاوی ئەو خاڵانە بکات، کە ئایینی ئیسلامی پیرۆز بۆ ھێنانی ژنی دووە و سێیەم دایناوە، بێگومان ئه‌و شەرعزانە دواجار پڕۆسەی ھاوسەرگیری زیاد لە پێویست باشترە وەک لە (زینا) بۆیە ژن ھێنانی مامۆستا عەلی باپیر کارێکی شەرعییە".

 

سكرتێری ڕێكخراوی خوشكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێ ئەگەرعەلی باپیر ژنی چوارەم بھێنێت، ئێمە وەک ڕێکخراوی خوشکانی کۆمەڵ پیرۆزبایی لێ دەکەین ڕاشیگه‌یاند: "پێشنیاری ئەوە دەکەین، کە ئه‌میری كۆمه‌ڵ، مافی ژنەکانی دیکەی پێشێل نەکات و جیاوازی لەنێوان ھیچ یەکێک لە ژنەکانی نەکات، ھەروەھا نمونەیەکی جوان پێشکەشی ھاوسەرەکانی بکات چونکە ئێمە وەک ڕێکخراوی کۆمەڵ خۆمان بە داکۆکیکار لە مافی ئافرەتان دەزانین".

 

بەرزنجی زیاتر گوتی: "ئایینی پیرۆزی ئێسلام دەڵێ، ئەگەر دادگەر نین یاخود ناتوانن مامەڵەیەکی باش لەگەڵ ھاوسەرەکەتان بکەن، باشترە تەنیا یەک ژنتان ھەبێت، بەڵان دیارە ئه‌میری كۆمه‌ڵ لەخۆی ڕادەبینێت".




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ عەدنان کەرکووکی: تا دۆخەكە نەگەڕێتەوە پێش 16ی ئۆكتۆبەر ناگەڕێینەوە کەرکووک
⋙ ئەڵمانیا لە مەشق و ڕاھێنانیان بە ھێزەکان پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
⋙ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دوو پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
⋙ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر: کارەکانمان بەپێی ویستی ھاوڵاتیان نەبووە
⋙ باج‌و ڕسومات زیاتر ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم توانای به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌ماوه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆ.. ھێژا سەڵاح یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەڤیدیۆ.. خەڵکی بەفڕۆکە گەشت دەکات کچێک بە جانتا گەشت دەکات
⋙ بەوێنە.. نیان عەبدوڵا گۆرانییەكی نوێ كلیپ دەكات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش