2017/12/08 | 09:17

وەفدەكەی هەرێم دەچێتە بەغدا.. كێشەكان چارەسەر دەكرێن

(هەواڵ كوردستان)-

وەفدەكەی هەرێم دەچێتە بەغدا..

كێشەكان چارەسەر دەكرێن

بەمزوانە وەفدێكی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی دانوستان بەرەو بەغدا بەڕێدەكەوێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایدەگەیەنێت: ئەمریكاو فەرەنسا نێوەندگیری دەكەن و نوێنەری كۆمەڵ و گۆڕانیش لەوەفدەكە بەشدار دەبن، دەشڵێت: "كێشەكانی نێوان هەردولا چارەسەردەكرێن".

شیرین ڕەزا، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی هیچ وادەیەك بۆ سەردانیكردنی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا دیارینەكراوە، بەڵام گەشبینین بەهەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردولا، بەمزوانەش دانوستان دەستپێدەكات و وەفدەكەی هەرێمیش دەچێتە بەغدا.

وتیشی:" لەبەرئەوەی ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا دەستێوەردانیان كردووەو دەیانەوێت نێوەندگیربن، لەكۆتاییهێنان بەكێشەكان نزیك دەبینەوە".

سەبارەت بەمەرجەكانی بەغدا بۆ دەستپێكردنی دانوستان، شیرین ڕەزا وتی:" ماوەیەكی زۆرە بەغدا لەبەرامبەر دەروازەی  ئیبراهیم خەلیل بێدەنگە، ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش بووە هەلێك تا بەپێی دەستور كۆنترۆڵی بكات".

جەختیشیكردەوە، بەهەرجۆرێك بێت حكومەتی عیراق كۆنترۆڵی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەكات و بەوەش كۆتایی بەكێشەكان دەهێندرێت، ڕاشیگەیاند: سەردانیكردنی وەفدی هەرێم لەقازانجی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە، هەرچەند ئەگەر وەفدەكە سازش نەكات هەرێم بودجە نابینێت.

سەبارەت بەپێكهاتەی وەفدەكەش، ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاشكرایكرد: گۆڕان نابێتە ڕێگر لەبەردەم چارەسەری كێشەكان، ئەگەر وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا بكات كۆمەڵ و گۆڕانیش بەشدار دەبن و نوێنەریان دەبێت.

SNN:

ڕەنج تاڵیب

 ئێستا - Dec 8 2017 9:16AM

 6

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/qzhispe0



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ عەدنان کەرکووکی: تا دۆخەكە نەگەڕێتەوە پێش 16ی ئۆكتۆبەر ناگەڕێینەوە کەرکووک
⋙ ئەڵمانیا لە مەشق و ڕاھێنانیان بە ھێزەکان پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
⋙ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دوو پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
⋙ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر: کارەکانمان بەپێی ویستی ھاوڵاتیان نەبووە
⋙ باج‌و ڕسومات زیاتر ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم توانای به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌ماوه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆ.. ھێژا سەڵاح یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەڤیدیۆ.. خەڵکی بەفڕۆکە گەشت دەکات کچێک بە جانتا گەشت دەکات
⋙ بەوێنە.. نیان عەبدوڵا گۆرانییەكی نوێ كلیپ دەكات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش