2017/12/08 | 09:17

بەوێنە.. یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە پێنجوێن

(هەواڵ كوردستان)-  

 

لەدرەنگانێکی شەوی رابردوەوە، بەفر بارین لەناو سەنتەری شارۆچکەی پێنجوێن دەستی پێکردووە، ئەمەش بەیەکەم بەفربارینی ئەمساڵی ناو سەنتەری پێنجوێن دادەنرێت و تاکۆتایی ھەفتەی داھاتووش، شەوانە پلەکانی گەرما، بۆ (-10) پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت و بەستن روودەدات.

بەھادین حەسەن، لێپرسراوی بەشی کەشناسی پێنجوێن، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە 7/12/2017، باران بارین بەشێوەیەکی بەردەوام لەناو سەنتەری شارۆچکەی پێنجوێن باری، بەڵام لەشەوی رابردوەوە بەفربارین لەناو شارۆچکەی پێنجوێن دەستی پێکرد".

 

لێپرسراوی بەشی کەشناسی پێنجوێن، ئەوەش خستە روو، کە ساڵی رابردوو، یەکەم بەفر لەرێککەوتی 12/12/2016 باری، بەڵام ئەمساڵ بەفربارین پێشکەوتووە، تاوەکو ئێستاش بڕێکی باش بەفرباریوە.

گوتیشی: "بەپێی پێشبینیەکانمان بەفربارین لەسنوورەکەدا بۆ رۆژانی داھاتوو بەردەوامی دەبێت و نزمترین پلەی گەرماش لەشەودا دەگاتەی (-10) پلەی ژێر سفر کە زۆر سارد دەبێت و دیاردەی بەستن روودەدات".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending