2017/12/08 | 10:17

بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ بە زیانی جوتیاران دەشكێتەوە

(هەواڵ كوردستان)- ڕێباز ساڵح، جوتیارێكی گوندی عەلیاوای سنوری قەزای سەیدسادق، بە SNNی ڕاگەیاند:" هەموو ساڵێك لەناوەڕاستی مانگی 12، وەزارەتی كشتوكاڵ ڕێگای دەدا لەمەرزەكانەوە هەنار هاوردە بكرێت، بەڵام ئەمساڵ بڕیارەكە لە سەرەتای ئەم مانگەوە جێبەجێكرا، ئەوەش بەزیانێكی زۆر بەسەر ئێمەدا دەشكێتەوە.

ئەوەشی وت:" هەنارە ساغەكانمان دەكەینە ساردكەرەوە، دوای تەواوبوونی بەرهەمی باخەكانیشمان، دەیانخەینە بازاڕاوە، بەڵام ئەگەر ئەو بڕیارەی وەزارەتی كشتوكاڵ جێبەجێبكرێت، نیوەی هەنارەكانمان بە دارەوە دەمێنێتەوەو زیانمان پێدەگەیەنێت.

لەوبارەیەوە، خەڵەف ئەحمەدە ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەڕلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند:" حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵ لەسەر دوو ئاست زۆر كەمتەرخەمن بەرامبەر جوتیاران.

وتیشی:" وەك لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان، بەڕێكەوتن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ داوامانكردووە عمولەی عەلوەكان لەجوتیار وەرنەگیرێت، بەڵكو لەكڕیار وەربگیرێت، بەڵام لەلایەن ئیدارەی سلێمانییەوە جێبەجێ نەكرا.

لەبارەی دانانی باج لەسەر بەرهەمی دەرەكی، خەڵەف ئەحمەد وتی: وەزارەتی كشتوكاڵ بەئارەزوی خۆی دەستكاری بڕی باجەكە دەكات، وەك چۆن هاوردەكردنی بەرهەمی شوتیان 15 ڕۆژ پێشخستوە ئێستاش دەیانەوێت 15 ڕۆژی دیكە هاوردەكردنی هەنار پێشبخەن ئەوەش یەكێكە لەهەڵە گەورەكان.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك سكاڵا لە دژی بەغدا تۆمار دەكات
⋙ خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ بۆ واتس ئاپ زیاد كرا
⋙ عەبادی ژیانی نەخۆش و كەمئەندامان دەخاتە مەترسیەوە
⋙ وتەبێژی یەپەگە بۆ خەندان: تانكێكی سوپای توركیامان لە عەفرین تەقاندەوە
⋙ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی عێراق بۆ سەر داعش لەكەركوك
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ لە چیای گارە چالاکڤانان خواردن بۆ گیانەوەرە کێوییەکان دەبەنە شوێنە سەختەکان
⋙ نوێنەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخنە لە کارنامەی رووحانی دەگرن
⋙ بەوێنە؛ خراپی رێگاوبانی هەولێر

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش