2017/12/08 | 11:17

ئەنجومەنی پارێزگا پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

(هەواڵ كوردستان)- دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاك و تابلۆی دوكاندارەكان رابگیرێت، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتەكەی بەردەوام دەبێت لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە.

عەباس محەمەد سەرۆكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە SNNی راگەیاند: گوێمان لێبووە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاندووە بەردەوام دەبن لەسەر كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك و تابلۆی دوكانەكان، بەڵام نابێت ئەنجومەنیش لەبەرامبەر بڕیارەكەی خۆیدا دەستەوسان بێت، پێویستە نووسراوی فەرمی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت، بۆئەوەی بەفەرمی وەڵامی حكومەتمان دەستبكەوێت.

وتیشی: "پێمانوایە ئەو بڕیارەی حكومەت دەریكردووە هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە، پشتی بەیاسایەك بەستووە، كە لەعیراقیش كاری پێناكرێت، بەڵام هەرێم لەپێناوی زیادكردنی داهات و دابینكردنی نیوموچە كار بەو یاسایە دەكات".

سەبارەت بەداگرتنی تابلۆی دوكانەكانیش لەلایەن خاوەن دوكانەكانەوە، عەباس محەمەد وتی: "ئامۆژگاری دوكاندارەكانمان كردووە ئەگەر لەلایەن حكومەتەوە زۆریان لێكرا پارە بدەن، تابلۆكانیان لێبكەنەوە، با شار بەبێ تابلۆ بێت، چونكە ئەگەر تابلۆكان لێبكەنەوە، پارەیان لێوەرناگیرێت".

وتیشی: "لەداهاتوودا ئەگەر حكومەت سوور بێت لەسەر وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاك و تابلۆی دوكانەكان، كۆمەڵێك ئامۆژگاریمان دەبێت بۆ خەڵك با جێبەجێی بكەن، بۆئەوەی خەڵك لەبەرامبەر ئەو شتانەدا پارە نەدەن بەحكومەت".




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ رێیا ناڤبه‌را دهوك و مووسل دهێته‌ ڤه‌كرن
⋙ هێمن هه‌ورامی: كورد كار بۆ ئه‌م سێ خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌ ده‌كات
⋙ "پیاوەسەوزەكەی ژینگە" لە هەڵەبجە خەڵاتكرا
⋙ ئیزافەیەك بۆ پڕۆژە چاكسازییەكەی حكومەت
⋙ برای ژنە پەرلەمانتارێكی پارتی ڕفێندرا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ لە چیای گارە چالاکڤانان خواردن بۆ گیانەوەرە کێوییەکان دەبەنە شوێنە سەختەکان
⋙ نوێنەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخنە لە کارنامەی رووحانی دەگرن
⋙ بەوێنە؛ خراپی رێگاوبانی هەولێر

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش