2017/12/08 | 11:17

مەحما خەلیل:

(هەواڵ كوردستان)- هەولێر - AA

قایمقامى قەزاى شنگال، مەحما خەلیل رایگەیاند "سەرجەم جومگەکانى ژیان لە قەزای شنگال لە دۆخێکى تەواو ناجێگیردایە".

مەحما خەلیل لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئەگەر پەکەکە هەموو رۆژێک کەسێک وەک قایمقامى قەزاى شنگال دەستنیشان بکات، بەردەوام بێت لە گۆڕینى کەسەکان لە قایمقامى سەربازى بۆ ئیدارى یان سیاسى، ئیدارەى قەزاى شنگال و ئیدارەى پارێزگاى نەینەوا دان بەو ئیدارەیە نانێت کە لە لایەن پەکەکەوە دروستکرابێت، بە توندترین شێوە ئەو جۆرە دەستوەردانە رەتدەکەینەوە".

گوتیشى: "پەکەکە ناتوانێت شنگال بەڕێوەببات، لەبەر ئەوەى خەڵکى ناوچەکە و تەواوى یەکە ئیدارییەکانى قەزاکە دژ بە بوونى پەکەکەن لە شنگال، هەر بەهۆى بوونى پەکەکە و حەشدى شەعبى بووە کە خەڵک ئاوارە بوون.

ئەگەر پەکەکە و حەشدى شەعبى بانگەشەى ئەوە دەکەن ئەوان لەسەر داواکارى خەڵکى شنگال لە ناوچەکەن، ئەى بۆ خەڵک ناگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتى ئەوان بۆ لە ئاوارەییدا ژیان بەسەر دەبەن؟".

مەحما خەلیل دەڵێت "پەکەکە و حەشدى شەعبى لە شنگال هەموو جۆرە رێککەوتنێک لە نێوانیاندا هەیە و لە ئێستادا رێگرى دەکەن لەوەى هاوکارى مرۆیی بگەیەنرێتە ئەو خەڵکەى لە ناوچەکە گیریانخواردووە، بوونى ئەو گرووپە چەکدارانە بەجۆرێک کاریگەرى نەرێنى هەبووە کە لە ئێستاد رێژەى بێکارى لە ئاستێکى مەترسیداردایە و هاووڵاتییان ناتوانن بژێوى رۆژانەیان بەدەستبهێنن".

قایمقامى قەزاى شنگال دەڵێت "ئەگەر پەکەکە و حەشدى شەعبى لە ناوچەکە بمێننەوە سەرهەڵدانى برسییەتى لە سنوورى شنگال ئەگەرێکى چاوەڕوانکراوە، چونکە خێزانى وا هەیە لەو خەڵکەى لە شنگال ماون تەنانەت بڕە پارەى کڕینى یەک کیلۆگرام تەماتەیان نەماوە".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending