2017/12/08 | 11:17

خانەقین.. میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بازگەی نوێ دادەنێن

(هەواڵ كوردستان)- "گومانیان لە ھەر کوردێک ھەبێت، دەیڕفێنن"

 

لە شارۆچکەی خانەقین، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بازگەی نوێ دادەنێن، چەک و تەقەمەنی لەو بازگانە جێگیر کردووە و رێگری لە خەڵکی سڤیل دەکات، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دەڵێت "حەشدی عەبی خەریکی تاوانکارییە".

 

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەیکەن، تاوانکارییە و وێرانکردنی خانەقینە، ئەگەرنا ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوامی بەدۆخی ئەو ناوچانە بدرێت، چونکە لەوێ تاوانکاری گەورە دەکرێت ھەرچی ماڵی کوردە تاڵانکراون سووتاون، خەڵکی کورد دەستگیر دەکرێن خەڵکی سڤیل دەڕفێنرێن، بۆیە سەرجەم ئەو تاوانانەی ئەنجام دراون، حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە".

بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی، ئەوەشی روون کردەوە، کە ئێستا حەشدی شەعبی لە زۆر شوێنی تازە بازگەیان داناوە، خەڵک دەپشکینن گومانیان ھەبێت کوردە دەستگیری دەکەن لەماویە رابردوو خەڵکێکی زۆر بێ سەروشوێن کراوە".

 

گوتیشی: "میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دەستیان بەسەر بیرە نەوتییەکانی نەفتخانە گرتووە، تەواوی نەوتەکەیان ھەراج فرۆش دەکرێت بۆ بەرژەوەندی ئەوان".

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending