2017/12/08 | 12:17

كۆمسیۆن وەڵامی حكومەت و پەرلەمان بۆ وادەی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات

(هەواڵ كوردستان)-

كۆمسیۆن وەڵامی حكومەت و پەرلەمان بۆ وادەی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێم، چەند داتایەك سەبارەت بەناوی دووبارە و ساختە و مردوو لە تۆماری دەنگدەرانی هەرێم بڵاودەكاتەوە، وتەبێژی كۆمسیۆنەكەش رایدەگەیەنێت: تائێستا حكومەت و پەرلەمان سەبارەت بە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن وەڵامیان نەداوینەتەوە.

شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێم، بەSNNی راگەیاند: لە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2017، نوسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنە گشتییەكانی هەرێم، پێشنیازیشمان كردووە هەرسێ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاكان بەیەكەوە بەڕێوەبچێت، بەڵام تائێستا نە لەلایەن حكومەت و نە لەلایەن پەرلەمانەوە وەڵام نەدراوینەتەوە.

سەبارەت بە پڕۆسەی بژاركردنی تۆماری دەنگدەرانی هەرێم، وتەبێژەكەی كۆمسیۆن وتی:"لەدوای پەسەندكردنی پەیڕەوی تایبەت بە بژاركردنی تۆماری دەنگدەران، میكانزمی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆسەیەش دیاریكرا، بەجۆرێك (30 تا 45 رۆژ) دیاریكراوە بۆئەوەی سەرجەم ئەو كەموكوڕییانە كە لەتوانای كۆمسیۆندایە و لە تۆمارەكەدا هەن، چارەسەر بكرێت".

لەبارەی دەركردنی ناوی ساختەو دووبارەو مردوو لە تۆمارەكەدا، شیروان زرار ئاشكرایدەكات: ناوی مردووان كە وەزارەتی تەندروستی ئاراستەی كردوین، لە 2013ەوە بۆ 2017، 65 هەزار كەسن، هاوكات ناوی 23 هەزار كەس لە تۆمارەكەدا هەن كە ئاوارەی پارێزگاكانی دیكەی عیراقن.

كۆمەڵێك ناوی دووبارەش هەن (100%) وەكو یەكن و ژمارەیان نزیكەی شەش هەزارو 34 كەسە.

وتیشی:"ئەو ژمارەیەی كە لای كۆمسیۆنە و بریتییە لە دەنگدەرانی تایبەت، 184 هەزارو 175 دەنگدەرە، بەڵام لەناوەڕاستی ئەمساڵەوە بە نووسراو داوامان لە لایەنە ئەمنیەكان كردوە تۆمارەكەیان رەوانەی كۆمسیۆن بكەن، بۆ ئەوەی پڕۆسەی پاكسازیكردن تۆماری دەنگدەرانی تایبەتیش بگرێتەوە".

SNN:

ئەركان جەبار

 20 خولەک پێشتر - Dec 8 2017 11:56AM

 181

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/qzhispe0



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك سكاڵا لە دژی بەغدا تۆمار دەكات
⋙ خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ بۆ واتس ئاپ زیاد كرا
⋙ عەبادی ژیانی نەخۆش و كەمئەندامان دەخاتە مەترسیەوە
⋙ وتەبێژی یەپەگە بۆ خەندان: تانكێكی سوپای توركیامان لە عەفرین تەقاندەوە
⋙ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی عێراق بۆ سەر داعش لەكەركوك
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ لە چیای گارە چالاکڤانان خواردن بۆ گیانەوەرە کێوییەکان دەبەنە شوێنە سەختەکان
⋙ نوێنەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخنە لە کارنامەی رووحانی دەگرن
⋙ بەوێنە؛ خراپی رێگاوبانی هەولێر

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش