2017/12/08 | 12:17

بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەڵەبجەو دەربەندیخانی هەژاند

(هەواڵ كوردستان)- بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەڵەبجەو دەربەندیخانی هەژاند

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی سلێمانی رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ ٨ ی کانوونی یەکەم بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەردوو شاری هەڵەبجەو دەربەندیخانی لەراندەوە". دارا حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە کاتژمێر ٤:٥٥ بەیانی ئەمڕۆ ٨ ی کانوونی یەکەم بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەردوو شاری هەڵەبجەو دەربەندیخانی لەراندەوە.بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی سلێمانی وتیشی" بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ ٤،٥ پلە بوو بە پێوەری رێختەرو، چەقی بوومەلەرزەکە ١٠ کم دووربووە لە شاری هەڵبجەوە".ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بوومەلەرزەی ئەمڕۆ هیچ زەرەرێکی گیانی و مادی لێنەکەوتۆتەوە.لە شەوی ١٢ ی تشرینی دووەم بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەردوو پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی لە باشوری کوردستان و شاری کرماشانیش لە رۆژهەلآتی کوردستان کوردستان گرتەوەو زیانێکی گیانی و مادی گەورەی لێکەوتەوە. 

ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:12:08/12/2017




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ دانی بە تاوانەکانی دانا
⋙ سەرۆکی فلیپین: CIA گوێ لە قسەکانم دەگرێت و رەنگە بمکوژێت
⋙ ئەمریکا سزای نوێ بەسەر رووسیادا ده‌سەپێنێت
⋙ ئێران یەکەمین فڕۆکەی شەڕکەری بەرهەمی ناوخۆی تاقیکردەوە
⋙ هۆتێل و مۆتێلەکانی دهۆک پڕ بوون لە گەشتیاری عێراقی
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending