2017/12/08 | 13:17

عەبادی هۆكارێكی نوێی رەوانە نەكردنی بودجەی هەرێم ئاشكرا دەكات

(هەواڵ كوردستان)-

عەبادی هۆكارێكی نوێی رەوانە نەكردنی بودجەی هەرێم ئاشكرا دەكات

سەرەڕای ئەوەی حەیدەر عەبادی جەخت لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەران دەكاتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كرداری نەناوەو جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش ڕایدەگەیەنێت: سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبێ دەستكەوتی سیاسی، موچە نانێرێت و دەشڵێت: "ناوبراو بیانووی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بۆ نەناردنی بودجە دەگەڕێنێتەوە".

ئەمین بەكر جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ SNNی ئاشكراكرد، حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە كە چاوەڕوان دەكات لایەنەكانی هەرێم لەنێوان خۆیاندا ڕێكبكەون ئەوكات بودجە دەنێرێت و پێشوازی لەوەفدی هەرێم دەكەن، وتی: بەڵام ئەوەش دەریدەخات كە عەبادی كێشەیەكی سیاسی پەیوەست كردووە بەكێشە داراییەكان، ئەگەرنا ئەو بڕە پارەیەشی لەچوارچێوەی بودجە بۆ هەرێم دیاریكراوە زۆر كەمەو بەشی هیچ شتێك ناكات.

لەبارەی لێدوانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش كە ڕایگەیاندبوو لایەنێك لەهەرێم داوایكردووە تا یەكلابوونەوەی كێشەكان، بودجە ڕەوانە نەكات، ئەمین بەكر بەدووریزانی هیچ لایەنێك ئەو داوایەی كردبێت و وتی:" هیچ لایەنێك لاری لەوە نییە كێشەی موچەی هەرێم چارەسەر بكرێت".

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، عەبادی دەیەوێت بڕێك پارە بەویستی خۆی بنێرێت و كاتێكیش ئەو پارەیە دەنێرێت هەموو سازشێك بەهەرێم بكات، جگە لەوەش بیكاتە دەستكەوتی سیاسی و دەشڵێت: "لەبەرئەوەی لەبەردەم هەڵبژاردنیشداین، عەبادی فێڵی زۆرە بۆ رازیكردنی ئەمریكاو وڵاتان بەهەندێك دەستەواژە، بودجە زیاد ناكات یاخود ئەگەر ڕێكەوتنیش بكات بەشی پێویستییەكانی هەرێم ڕەوانە ناكات".

SNN:

ڕەنج تاڵیب

 15 خولەک پێشتر - Dec 8 2017 1:01PM

 1193

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/qzhispe0



نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending