2017/12/08 | 13:17

وەزارەتی پێشمەرگە بۆ عەبادی: سەرکەوتن بەسەر داعشدا بە پێشمەرگە هاوتا دەکات

(هەواڵ كوردستان)- وەزارەتی پێشمەرگە بۆ عەبادی: سەرکەوتن بەسەر داعشدا بە پێشمەرگە هاوتا دەکات

وەزارەتی پێشـمەرگە وەڵامی لێدوانەکەی عەبادی دەداتەوەو رەخنەی توند لەوە دەگرن کە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرکەوتن بەسەر داعشدا بە پێشمەرگە هاوتا دەکات.

دەقی لێدوانەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:

رۆژی 6-12-2017 له‌ لێدوانێكی نابه‌رپرسانه‌ و له‌ بۆنه‌یه‌كی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی، هێرش و داگیركاریی هێزه‌ عێراقییه‌كانی له‌ رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و رۆژانی دواتردا، به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ له‌ قه‌ڵه‌م دا و پێیوایه‌ هیچی له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ی شكاندنی داعش له‌ عێراق كه‌متر نییه.

‌به‌ڕێز عه‌بادی داگیركردنی سه‌ربازی و هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كوشتن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی كه‌ركووك، خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه‌، رووخاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی خانوو و تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتیانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌، به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا هاوتا و به‌راوردی ده‌كات.

ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ سه‌ر داعشدا كه‌ به‌ڕێز عه‌بادی ئێستا نازی پێوه‌ ده‌كات، به‌ شاهیدیی هه‌موو دنیا ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان نه‌بوونایه، هه‌رگیز به‌دی نه‌ده‌هات، هه‌مان ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ی ئه‌گه‌ر گیانفیدایی و به‌رگریی جوامێرانه‌ی ئه‌وان نه‌بووایه‌، له‌ دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كانی ژێر فه‌رمانده‌یی به‌ڕێز عه‌بادی، هه‌موو كوردستانیان به‌ ده‌ردی خورماتوو ده‌برد.

زۆر به‌داخه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتێك كه‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر تیرۆرستاندا پێكه‌وه‌ به‌راورد و هاوتا ده‌كات و به‌ شانازییه‌وه‌ لافی پێ لێده‌دات.

له‌كاتێكدا هه‌مووان چاویان له‌ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و له‌باره‌ بۆ گفتوگۆ و نه‌هێشتنی ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كان، ئه‌م لێدوانه‌ كرۆكی بیركردنه‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و رق و قینه‌ ده‌رده‌خات كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان هه‌یانه‌، به‌ڵام مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه‌ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان به‌ هیچ كه‌س و هێزێك نه‌شكاوه‌ و ناشكێت.

وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌

ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:14:08/12/2017




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending