2017/12/08 | 13:17

تائێستاش ھاوپەیمانان بەردەوامن لە ھەماھەنگی لەگەڵ پێشمەرگە

(هەواڵ كوردستان)- "دەبێت ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان ھەبێت"

 

بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیر و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەکات تائێستاش ھێزی ھاوپەیمانان بەردەوامن لە ھاوکاریکردن و ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە.

 

ھەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیر و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ھاوپەیمانان لە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامن، چ لە رێگای مەشق و راھێنان و چ لەرێگای ژووری عەمەلیاتی ھاوبەشەوە، ئەم ھەمانگییە بەردەوامی دەبێت تا تەواوبوونی ئەرکەکانمان".

 

بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیر و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی خستە روو: "بێگومان بۆ ئەمەش پێویستیمان بە درێژەدانی ئەو ھەمانگییە ھەیە، لە کۆتایی ھێنان بە داعش لەکاتێکدا بەشایەتی ھاوپەیمانان لەماویە رابردوو پێشمەرگە ڕۆلێکی قارەمانانەی بینووە لە کۆتایی ھێنان بە داعش، ئەم ئەرکە بەردەوامی دەبێت و ئێمە لەماوەی رابردوو سەردانێکمان بۆ واشینتۆن کرد لەویش جەختمان لەوە کردەوە کە دەبێت ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھاوپیەمانان و ھێزی پێشمەرگە فراوانی ھەبێت درێژ ببێتەوە".

 

ئاشکراشی کرد، کە لەماوەی رابردوو کۆمەلێک مەشق و راھێنان بەھێزی پێشمەرگە کراوە، لەگەڵ ئەوەش ھێڵی تەماس لەگەڵ سوپای عێراق ھەیە، گوتیشی: "پێمان وایە دەبێت ھاوپەیمانانیش سەرپەرشتی ئەو ھێڵە تەماسە بکەن".

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ رێیا ناڤبه‌را دهوك و مووسل دهێته‌ ڤه‌كرن
⋙ هێمن هه‌ورامی: كورد كار بۆ ئه‌م سێ خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌ ده‌كات
⋙ "پیاوەسەوزەكەی ژینگە" لە هەڵەبجە خەڵاتكرا
⋙ ئیزافەیەك بۆ پڕۆژە چاكسازییەكەی حكومەت
⋙ برای ژنە پەرلەمانتارێكی پارتی ڕفێندرا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ لە چیای گارە چالاکڤانان خواردن بۆ گیانەوەرە کێوییەکان دەبەنە شوێنە سەختەکان
⋙ نوێنەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخنە لە کارنامەی رووحانی دەگرن
⋙ بەوێنە؛ خراپی رێگاوبانی هەولێر

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش