2018/01/12 | 21:17

فڕۆكەوانێكی كورد هۆكاری بۆیاخكردنی فڕۆكه‌ بە ڕەنگی سپی روون دەكاتەوە

(هەواڵ كوردستان)- هەریەك لە ئێمە ڕه‌نگه‌ به‌خه‌یاڵماندا هاتبێت كه‌ بۆچی هه‌موو فڕۆكه‌كانی گواستنەوەی گەشتیاران ڕه‌نگیان سپییه‌، فڕۆكه‌وانێكى كوردى دانیشتووى به‌ریتانیا هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم رەنگە بۆ (باسنیوز) روون دەكاتەوە.

دڵشاد ستار فڕۆكه‌وانى كوردى دانیشتووى به‌ریتانیا به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند "فڕۆكه‌كان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ڕه‌نگى سپی ده‌كرێن، له‌وانه‌ ڕه‌نگى سپی كارى پشكنینى فڕۆكه‌ ئاسانتر ده‌كات و ئه‌گه‌ر قۆپانێك یان درزێك یان هه‌ر حاڵه‌تێكى وه‌كو لیك یان لێچوون هه‌بێت، به‌ ئاسانى له‌سه‌ر ڕه‌نگى سپی ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها له‌ كاتى ونبوون یان تێكشكاندا، فڕۆكه‌ى ڕه‌نگ سپی ئاسانتر ده‌دۆزرێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها گوتى "ڕه‌نگى سپی وه‌ك پارێزه‌رێك كار ده‌كات بۆ فڕۆكه‌، چونكه‌ تواناى تیشكدانه‌وه‌ى زۆر به‌رزه‌ و ئه‌و تیشكانه‌ى له‌ خۆره‌وه‌ به‌رى ده‌كه‌ون، به‌ زۆرى ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌مه‌ش فڕۆكه‌كه‌ له‌ گه‌رمبوون ده‌پارێزێ، له‌سه‌ر زه‌ویش سوودى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زووتر ساردبێته‌وه‌ و دره‌نگ گه‌رم بێت، كاتێك له‌به‌ر خۆره‌تاو یان له‌ وڵاتێكى گه‌رمدایه‌".

ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ كورده‌ ئاشكراشی كرد "ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ سپی بێت له‌ كاتى تێكچوونى به‌شێكیدا، ئاسانتر و هه‌رزانتر له‌سه‌ر كۆمپانیاكان ده‌كه‌وێت، چونكه‌ بۆیاخى ڕه‌نگدار زۆر گرانتره‌ له‌ بۆیاخى سپی و ماوه‌ى ڕه‌نگكردنه‌كه‌شی زیاتر ده‌خایه‌نێت وه‌ك له‌ ڕه‌نگى سپی، به‌وه‌ش پاره‌ى زیاترى ده‌وێت بۆ كارمه‌ندانى كۆمپانیاكه‌، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌كانى تر زووتر كاڵ ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆى تیشكى خۆره‌وه‌".

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ ئاراس حەسۆ میرخان: ئەوانەی دژایەتیی ڕیفراندۆم دەکەن ئەوانەن خیانەتیان لە ڕیفراندۆم کرد
⋙ کلیچدار ئۆغلوو: ئەردۆغان رژێمی تاکە پیاو و دیکتاتۆریەت دەگەرێنێتەوە
⋙ لەسەر گڵكۆی كاوە گەرمیان یادی 120 ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردی كرایەوە
⋙ دوای چاكسازییەكان.. پارەی ژنە سعودییەكان بۆ كەلوپەلی جوانكاری دەچێت
⋙ فەرمانگەیەك لەبارەی كاتی دەوامكردنەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بە ڤیدیۆ.. ئاسایشی پارتی بەتەقە کۆتایی بە خۆپیشاندانێک دەهێنن
⋙ به‌ڤیدیۆ... هێرشی فڕۆكه‌كانی عێراق له‌نێو خاكی سوریا بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش
⋙ بەوێنە: سەردانی دکتۆر بەرهەم بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی

Trending