سبه‌ینێ وه‌فدێكی هه‌رێم ده‌گاته به‌غدا ....
SNNئامانجی سه‌ردانه‌كه ئاشكراده‌كات
بریاره سبه‌ینێ وه‌فدێكی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی فرۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنووریه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌غدا كۆببنه‌وه.
به‌گویره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست SNNكه‌وتووه بریاره سبه‌ینێ شه‌ممه 13/1/2018وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه سنوریه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراقدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چاوه‌روان ده‌كرێت له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا دوایین بریار له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه بدرێت كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به بریاری حكومه‌تی ئیتحادیی گه‌شته ئاسمانیه‌كان داخراون و جگه‌له‌وه‌ش یهكلاكردنهوی شێوازی به‌رێوه‌به‌ردنی ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێم كه تائێستا یه‌كێكه له كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
SNN:
33 خولەک پێشتر - Jan 12 2018 9:43PM
2827
بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه .
نوێترین بابەت
زۆرترین بینراو
نرخە جیهانیەکان
