2018/01/13 | 01:17

تورکیا لێکۆڵینەوەی دەستبەسەرگرتنی کەشتییەک لە لایەن یۆنانەوە دەستپێکرد

(هەواڵ كوردستان)- ئەنقەرە/ترابلوس - AA

تورکیا لێکۆڵینەوەی لەبارەی دەستبەسەرگرتنی کەشتییەک لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوی یۆنان دەستپێکرد کە بە دەنگۆی گواستنەوەی ماددەی تەقێنەر بۆ لیبیا دەستی بەسەردا گیرابوو.

باڵیۆزخانەی تورکیا لە ترابلوس رایگەیاند مۆڵەتی کەشتییەکە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل نەک بۆ لیبیا، بەڵکو بۆ ئەسوبیا بووە و جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا بە وشیاری رەچاوی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

باڵیۆزخانەی تورکیا لە ترابلوس راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لە دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکانی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک بەناوی "Andromeda" لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوی یۆنان لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە دەنگۆی گواستنەوەی تەقەمەنی لە بەندەرەکانی مەرسین و ئیسکەندەرون بۆ لیبیا، لێکۆڵینەوەیەکیان دەستپێکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەو کراوە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەشتییەی باسی لێوە دەکرێت لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ گەشتکردنی لە بەندەری مەرسینەوە بۆ بەندەری جیبۆتی راگەیاندووە و ئەوەشی رایگەیاندووە کە لە نێو ٢٩ کۆنتێنەردا ٤١٩ ھەزار و ٣٦٠ کلیۆگرام باری ترسناک دەگوازێتەوە.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "لە دوای لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەکان، کۆمپانیاکە بە مەبەستی رادەستکردنی کەلوپەلی وەک فتیل، ماددەی anfo ، ماددەی power gel magnum و کێبڵ، کەبسولی کارەبایی و ئاسایی و ماددەی ئەمۆنیۆم نیترات بە کۆمپانیا جیاوازەکانی ئەسیوبیا مۆڵەتی وەرگرتووە کە بەپێی یاساکانی تورکیا ئەو ھەناردەکردنە لەکاتی پێویستدا بە گونجاو دانراوە.

پێش چوونی گەشتییەکە بۆ بەندەری مەرسین، چووەتە بەندەری ئیسکەندەرون و لەوێدا بە مەبەستی گواستنەوەی کەلوپەلی وەک ئامێری گواستنەوەی سوتەمەنی تانک و قاسەی تانکەر بۆ یەمەن و عومان، باری ھەڵگرتووە".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت
⋙ دابەزینی بەهای تمەن کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکردووە
⋙ نه‌یمار : گه‌له‌ك تووشى یارییا دژوار دبم
⋙ بایرن میۆنخێ پاشكه‌ڤتنا خوه‌ لسه‌ر ده‌ستێ پاریس سانجێرمانێ كره‌ سه‌ركه‌ڤتن
⋙ لیڤەرپوول گەورەترین هەڵەی کردووە لە گواستنەوەی ئەلیسۆن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ وشکەساڵییەکی بێوێنە رووی لە سوێد کردووە
⋙ یو ئێس ئەید: ژمارەیەکی کەم کوردی ئێزدی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان
⋙ ڤیدیۆ؛ گوتەکانی د. مەحموود موعەزەمی لە کۆنفرانسی تێدئێکس

Trending